AP ١٤٠٣ گوڵان ١٧ ١١:٤٩

سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نێچرڤان بارزانی:

ڕێگە مەدەن ڕژێمی زایۆنی کەڵکی ناڕەوا لە هەرێمی کوردستان وەرگرێت

ڕێگە مەدەن ڕژێمی زایۆنی کەڵکی ناڕەوا لە هەرێمی کوردستان وەرگرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

سەرۆک کۆمار لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: ڕێگری لە زایۆنیستەکان و دەستوپەیوەندەکانی دژە شۆڕش بکەن لە خراپ بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران.
هیوای خواست ئەم گەشتە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و کولتوورییەکان.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە عێراقێکی بەهێز و پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا هەمیشە خەم و جەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، وتی: پاڵپشتی ئێران بۆ کورد، چ لە سەردەمی ڕژێمی سەدام و چ هەڵەبجە و هێرشی داعش، دەیسەلمێنێت کە ئێران پاڵپشت و دۆستێکی گەورەیە لە ڕۆژە سەختەکاندا بۆ عێراق و کوردستان.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە حکوومەت و نەتەوەی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆیان دەزانن، زیادی کرد: ئێمە متمانەمان بە نیازپاکی و دۆستایەتی برا عێراقی و کوردەکانمان هەیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕق و کینەی دوژمنان، لە نێویاندا ڕژێمی زایۆنیستی، بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران، چاوەڕوانین حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕەهایی ڕێگری لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێکی خاکی ئەم ناوچەیە لە دژی ئێران لە لایەن دوژمنی زایۆنی و گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە بگرن.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی کردەوەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی، جەختی لە جێبەجێکردنی تەواو و وردی ئەم ڕێککەوتنە کردەوە و ڕایگەیاند: چەکداماڵینی تەواوەتی و نەبوونی دژە شۆڕشەکان لە خاکی عێراقدایە پێویستییە.

ڕەئیسی هەروەها جەختی لەوە کردەوە: ئێران هیچ بەربەستێکی نییە بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. ئێمە سنووری دوور و درێژەمان هەیە، هەردوولا بە دەرفەتێکی بەنرخی دەزانین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان، بەڵام ئاسایش بنەما و بناغەی جەوهەری هەر جۆرە هاوکاری و فراوانکردنی هاوکاریەکە.

News ID 50068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha