بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری وتی: سنووری فەرمی باشماخ پێگەیەکی تایبەتی لە نێوان سنوورە فەرمیەکانی ئێران هەیە کە ڕیژەیەکی زۆری کاڵای لێوە هاوردە و هەناردە کراوە و دەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: پرسێک بۆ هاوردە کردنی بەرهەمی ناوچە گەرمەکان هەبوو کە بە گەشەی دەفرایەتی ژێرخانەکان چارەسەر کرا و ئەوە بووە هۆی گەشەی زیاتری سنووری باشـاخ و گەشەی بازرگانی دەرەکی.
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی وتیشی: دابینی پێداویستی بازاڕ و بەکارهێنانی میوەی ناوچە گەرمەکان لە ناوخۆ و نزیکی سنووری باشـاخ بە بەندەری لازقیەی سووریا لە چاو سنوورەکانی دیکە و کەم کردنەویە تێچووی گواستنەوە و هەروەها پرسی کات، ئێمەی هان دا بۆ وەگرتنی هاوردە کردنی میوەی ناوچە گەرمەکان لەوانە مۆز، ئاناناس، ئەنبە و نارگیل ، کە سەریش کەوتین و توانیمان مۆڵەتەکی وەربگرین.
Your Comment