AP ١٤٠٣ گوڵان ١٣ ٢٠:٣٨

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان:

ئاوەدانکردنەوەی غەززە 80 ساڵ کاتی پێویستە

ئاوەدانکردنەوەی غەززە 80 ساڵ کاتی پێویستە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌توانێت تا سه‌ده‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت به‌ جۆرێك زیاتر له‌ 80 ساڵی پێویسته‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ی ئیسرائیل، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت مانگ، زیانی ملیاره‌ها دۆلاری لێكه‌وته‌وه‌، بوه‌ هۆی گۆڕینی زۆرێك له‌ بینا كۆنكرێتییه‌ به‌رزه‌كانی كه‌رتی چڕ دانیشتو بۆ كۆمه‌ڵێك داروپه‌ردو

له‌ راپۆرتێكیشدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌، داتاكانی فه‌ڵه‌ستین ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زار ماڵ به‌هۆی هێرشه‌ كوشنده‌كانه‌وه‌ وێران بون، ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینیش به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون.

راپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، غه‌ززه‌ پێویستی به‌ "نزیكه‌ی 80 ساڵه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌مو یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ناوچون".

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ باشترین سیناریۆدا، كه‌ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی پێنج هێنده‌ خێراتر له‌ قه‌یرانی پێشوی ساڵی 2021 ده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2040 به‌شێكی ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشبینی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی شه‌ڕ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماوه‌ی ململانێی ئێستا، پێشبینی ده‌یان ساڵ ئازاری به‌رده‌وام ده‌كرێت.
ئه‌خیم شتاینه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووهكان ڕایگه‌یاندووه، "رێژه‌ی بێ وێنه‌ی له‌ده‌ستدانی مرۆڤ، وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان، زیادبوونی به‌رچاوی هه‌ژاری، له‌ ماوه‌یه‌كی وا كورتدا، ده‌بێته‌ هۆی قه‌یرانێكی گه‌شه‌سه‌ندنی جددی كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست ده‌كات".

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 9 مانگ به‌رده‌وام بێت، پێشبینیده‌كرێت هه‌ژاری له‌نێو دانیشتوانی غه‌ززه‌ بگاته‌ 60.7% له‌كاتێكدا له‌ كۆتایی ساڵی 2023 رێژه‌ی هه‌ژاری 38.8%بو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ڕاكێشانی به‌شێكی زۆری چینی ناوه‌ند بۆ خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌.

News ID 50027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha