AP ١٤٠٣ گوڵان ١١ ٠٩:٥١

فەرماندەیەکی حەشد ڕایگەیاند:

حەشدی شەعبی ڕەتیکردەوە دەستی بووبێت لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

حەشدی شەعبی ڕەتیکردەوە دەستی بووبێت لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

فەرماندەی گشتی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گرووپەکانی ناو حەشد دەستیان لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو گرووپەی هێرشی کردوە نابێت پشت بە "تۆمەتبارکردن" ببەسترێت، بەڵکوو دەبێت پشت بە "زانیاری وردی دامەزراوە فەرمییەکان" ببەسترێت.

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، محەمەد مەهدی بەیاتی، فەرماندەی گشتی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ڕاگەیاند: "تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی لەڕووی یاساییەوە بە گرنگ سەیر ناکرێت، هەر لایەنێک حەشدی تورکمانی تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر با یەک بەڵگە بخاتەڕوو، تا لێپێچینەوە ئەنجام بدرێت .

ئیوارەی ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ 2024، کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵی ڕۆژهەڵاتی کەرکووک، لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کارمەندی کۆمپانیای دانەگاز گیانیان لەدەستداو 8 کارمەندی دیكه‌ش برینداربوون، ئەمە جگە لەو زیانانەی بەرکێڵگە گازییەکە و کارەبای گشتی کەوتوون.

News ID 49992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha