AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٧ ٠٧:٤٨

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی:

ئێران بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل چەکی زۆڕ پێشکەوتووی بەکارهێناوە

 ئێران بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل چەکی زۆڕ پێشکەوتووی بەکارهێناوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەو چەکانەی کە ئێران لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ بەکاری هێناوە، پێشکەوتووترین چەکگەلێک بوو کە تا ئێستا ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز وتی کە ئیسرائیل تا ئێستا بە چەکێک پێشکەوتووتر لە چەکە بەکارهێنراوەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ، هێرشی نەکرابووە سەر.

ئەو ڕۆژنامە نووسیویەتی کە چەکەکانی بەکارهێنراو لەلایەن ئێرانەوە جیاواز لە ئەو مووشەکانە بوون کە بەرخۆدانی فەلەستین بەکاری هێناوە و مەودای بڕینیان زۆر زیاتر بوو.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە لە زمانی جێفری لووییز، ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە نووسی کە ئێران مووشەکی کرووزێکی بەکار هێناوە کە دەتوانێت یەک تۆن مادەی تەقەمەنی بگوازێتەوە.

News ID 49823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha