به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که له ڕێکه‌وتی ۲۸‌ی گه‌لاوێژدا هێزه‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته توانیویانه چه‌ندین هۆکار و ده‌ستوپه‌یوه‌ندی هه‌ڵاتووی تیرۆریستی ته‌کفیری ده‌ستگیر بکه‌ن.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه؛له درێژه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی له ڕۆژانی ۲۵ و ۲۶ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ کرایه سه‌ر تیرۆریستانی ته‌کفیری له ڕۆژئاوای ئێران، دیکه‌ی تیرۆریستانی هه‌ڵاتوو دۆزرانه‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر بوونه.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی سه‌ربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زه‌مان و هێزه‌کانی بڕیارگه‌ی نه‌جه‌فی سوپای پاسداران، دیکه‌ی حه‌شارگه‌کان و دپۆی ئه‌م گرووپه ناسراوه‌ته‌وه و ڕێژه‌یه‌کی زۆر کیت و ڕیمۆتی ئه‌له‌کترۆنیکی، چه‌کی کڵاش، چه‌کی ئێم ۶ ئه‌مریکایی، نارنجۆک، پشتوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌یی و که‌لوپه‌لی دروست کردنی بۆمب دۆرزاوه‌ته‌وه.
Your Comment