دوو جار زیندانی تاهەتایی؛ ١٩٠٠ ساڵ زیندان بۆ گولەن دەرکرا

دادستێنیە ناوچەییەکانی ڕۆژاوای تورکیا سزایێکیان دژی فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد، کە بە پێی ئەو بڕیارە ناوبراو بە دوو جار زیندان و سه‌پاندنی١٩٠٠ ساڵ زیندان سزا دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، دادستێنەکانی ناوچەی ئوسک لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، لە بڕیارێکی دوو هەزار و ٥٢٧ پەڕەییدا گولەنیان بە هەوڵ بۆ ڕووخاندنی وڵات بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر و پێکهێنان و ڕێکخستنی گرووپێکی تیرۆریستی چەکدار تۆمەتبار کراوە.

لە ئەم دۆسیەدا بەگشتی ١١١ کەس تۆمەتبار کراون بە دابینی دارایی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و هەوڵ بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی تورکیا.

لانیکەم ١٣ کەس لە ١١١ کەسی گومانلێکراوی ئەم دۆسیە هێشتا دەسبەسەرن و تەواوییان سزای جۆراوجۆریان بۆ بڕاوەتەوە.

دادستێنێکی ناوچەیی تورکیا لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٥دا لە بڕیارێکدا سەبارەت بە کوودەتا شکست خواردووەکەی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتە پاگەندەی کرد ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا ( سیا) و ئێف بی ئای لایەنگرەکانی گولەنیان پەروەردە کردووە. لە ئەم پڕیارەدا هەروەها ئامانجی ئەم کوودەتایەی لاوازکردنەوەی دەوڵەت و لەناوبردنی ڕاگەیاندووە.

گولەن هەر جۆرە دەستێوەردانێکی لە ئەم کوودەتایە ڕەت کردووەتەوە و هۆشداریی داوە کە ئەم تۆمەتانە دەتوانێ زیرەکی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ( داد و گەشە ) بێت بۆ پتەو کردنەوەی شوێن پێ خۆی لە سەر دەسەڵات.

 هەر لەم بارەیەوە دادگایێک لە ئەستەنبووڵ ١٤ ی گەلاوێژ سزای دەسبەسەرکردنی گولەنی دەرکرد. دادستێن لە ئەم سزایەدا گولەنی بە دەرکردنی فەرمانی بەڕێوەبردنی کوودەتا، تۆمەتبار کرد.

ڕۆژی ١٣ی ئۆگۆست( ٢٣ی گەلاوێژ )یش دادستێنی ئەستەنبۆڵ بە ناردنی نامەیەک بۆ واشنتۆن خوازیاری دەسبەسەرکردنی گولەن بوو.

لە کوودەتای ناسەرکەوتووی بەرەبەیانی ٢٦ی پووشپەڕ لە تورکیا گرووپێک لە  هێزەکانی ئەرتەش بە ئامانجی لەناوبردنی دەوڵەت ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە دەسپێکردبوو کە بە هاوکاری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بەتاڵ کرایەوە. لە ڕەوتی ئەم کوودەتا نێزیک بە ٣٠٠ کەس کوژران و هەزار کەسیش بریندار بوون.

News Code 4883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =