AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١١ ١٧:١١

ئەلجەزیرە لێکی دایەوە؛

5 خاڵی بەهێزی حەماس لە بەرانبەر ئیسرائیل

5 خاڵی بەهێزی حەماس لە بەرانبەر ئیسرائیل

ماڵپەڕی هەواڵی ئەلجەزیرە خاڵە بەهێزەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیلیی لە شەڕی زەوینی لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئیسرئایل لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هیرشەکان بۆ سەر غەززەی دەستپێکردووەتەوە و زیاتر لە 200 فەلەستینی تا ئێستا کوژراون وسەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. لە حاڵێکدا کە هێزی زەوینی ئیسرئایلیش بۆ چوون بۆ بەشگەلێکی دیکە لە غەززە خۆیان ئامادە دەکەن تا بتوانن شەڕەکە ببەنە قۆناغێکی نوێیەوە.

ئیسرائیل باش دەزانێت جیاوازی زۆر لە نیوان دزە بۆ ناوچەیەکە یان کۆنترۆڵ و پاراستن و هەروەها داگیر کردنی هەمیشەیی هەیە. دزە بۆ ناوچەیەک ئاسانە، بەڵام مانەوە و پاراستنی زۆر پێچراو و ئەستەمە و بە پێ شەڕی تاکتیکی کە بەرخۆدان گرتوویەتە پێش، هێزی زیاتری پێویستە.

خاڵە بەهێزەکانی حەماس

ئەو ماڵپەڕە وێڕای جەخت لەسەر ئۆپراسیۆنی زەوینی دوژمن لە غەززە 5 هۆکاری بەهێزتر بوونی حەماس لە بەرانبەر ئیسرائیلی لێک داوەتەوە کە لە خوارەوە دێت.

شوێنگەی غەززە

شوێنگەی غەززە بە شێوەیەکە کە توانی بەرگری بۆ هێزەکانی حەماس زیاد دەکاتەوە بە شێوەیەک کە هێزەکانی بەرخۆدان دەتوانن بە ئاسانی هیرش بکەنە سەر دوژمن و لەمپەرەکان بشکێنن و هەروەها بە باشی لە لەمپەرە دەستکردەکان بۆ پێش خستنی خۆیان کەڵکوەربگرن.

هێزی سەری شاردنەوە و حەشاردان

هێزەکانی قسام بە باشی دەتوانن لە جەگرافیای غەززە کەڵکوەربگرن بۆ شاردنەوەی جیهازاتی سەربازی و تەنانەت درۆنەکانی دوژمنیش ناتوانن ئامێر و جیهازاتی سەربازی ئەوان بناسێنەوە. یەک لە ئەو هۆکارانە بوونی تونل لەغەززەیە کە هاتوچۆی ئەمن بۆ هێزەکانی بەرخۆدان دروست دەکات.

نیشان شکێن

هێزەکانی قسام دەستکەوتی زۆریان لە هێرش بە چەکی سووک و نیشان شکێن بەدەست هێناوە چونکوو بە باشی دەزانن پێکدادانی کۆتایی لە ناو شارەکان ئەو شیوەی دەبێت و هەر ئەندازە دوژمن چەکی پێشکەوتووی هەبێت بەڵام هێزەکانی بەرخۆدان دەتوانن بە نیشان شکێن سەربکەون. هەر وەک پێشتریش ئەو بابەتە ڕووی داوە.

ناسینی هەوراز و نشێوەکان

هێزەکانی بەرخۆدان بە پێچەوانەی هێزەکانی ئیسرائیل بە باشی ناوچەی جوگرافیایی غەززە دەناسن و دەتوانن بۆ هیرشی کوتوپڕ بۆ سەر دوژمن کەڵکی لێوەربگرن. بە شێوەیەک کە بینراوە کە چەند هێزی پیادە بە ئاسانی هێرشیان کردووەتە سەر تانکێکی دوژمن .

داوەکانی قسام

هەموو ئەو تایبەتمەندیانە کە باسمان کرد جودایە لە داوەگەلێک کە هێزەکانی بەرخۆدان لەسەر ڕێگای دوژمنان دایدەنێن و دوژمن ناچار دەکەن کە ڕێگایان بگۆڕن و بە لاڕێدا بڕۆن کە هێزەکانی بەرخۆدان لەوێ داویان بە بۆمب و مین بۆ ئیسرائیلییەکان داخستووە.

News Code 48206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha