AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٠ ٠٩:٤٦

ڕاپۆرتی هەواڵنێری نێردراوی مێهر بۆ لوبنان؛

کەمپی شتیلا؛ لە بیرەوەریی تاڵەوە تا بەرخۆدانێکی خۆڕاگرانە

کەمپی شتیلا؛ لە بیرەوەریی تاڵەوە تا بەرخۆدانێکی خۆڕاگرانە

لە درێژەی بوون لە پێتەختی لوبنان لە درێژەی ڕووماڵی گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە و ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، چوومە کەمپی شتیلا، کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی کە ناوەکە وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لە تاڵترین بیرەوەرییەکانی گەلی فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەوتی:لە یەک مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە کوشتوبڕی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین بەتایبەتی خەڵکی غەززەمان لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بینی.

کەمپێک لە باشووری بەیرووت

کەمپی شتیلا لە ساڵی 1949 لەلایەن ئانروا )ئاژانسی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خزمەت بە ئاوارە فەلەستینییەکان( لە باشووری بەیرووت و یەکێک لە ناوچە هەژارانەکان کرایەوە.

زۆربەی دانیشتووانی ئەو کەمپە لە ئەو کاتە فەلەستینیگەلێک بوون کە لە ساڵی 1948 لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچەی باکووری فەلەستین ، هاوسنووری لوبنان، وەکوو عمقا، مەجد ئەلکرووم و ئەلیاجوور ئاوارە بووبوون.

ڕووبەری ئەو کەمپە کە زیاتر لە یەک کیلۆمەتر نییە و بە گشتی زیاتر لە 12 هەزار ئاوارەی فەلەستینی تێدا ژیان دەکەن و بەڕاستی بووەتە یەکێک لە قەرەباڵغترین کەمپەکان لە لوبنان. لە ئەو کەمپە بە گشتی دوو قوتابخانە و یەک نەخۆشخانە هەیە.

بیروەری تاڵی کوشتوبڕی بەکۆمەڵ

ناوی ئەو کەمپە بە بیرەوەرییە زۆر تاڵ و دڵهەژێنەکانی ڕۆژی شانزدەی سێپتەمبەری ساڵی 1982 گرێی خواردووە. لە ئەو کاتە لە کاتی هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی شتیلا وکەمپی سەبرا لە نزیکییەوە لانیکەم 750 فەلەستینی شەهید بوون، ئەمە لە حاڵێکدا کە هەندێک سەرچاوە ژمارەی ئەو شەهیدانەی 3500 کەس ڕاگەیاندووە.

ڕحیەی بەرزی خەڵکی کەمپەکە

هاوکات لەگەڵ هاتنم ڕواڵەتگەلێکی پڕ لە ورەی ژنان، پیاوان و منداڵانی فەلەستینیم بینی. وەک بڵێی ئەوان لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا هیوایەکی تازەیان بۆ گەڕانەوە بۆ فەلەستین و ئەوەی کە خۆیان مافی گەڕانەوە ناوی لێدەبەن، گرتووە.

دانیشتووانی کەمپی شتیلا پێیان وابوو کە شەڕی ئێستای غەززە، نەک لە دژی حەماس بەڵکوو لە دژی هەموو گەلانی فەلەستین و سەرجەم پرسی فەلەستینە.

دۆخەکە ئاسایی نییە

لەسەر دیوارەکانی کەمپەکە راگەیێندروگەلێک لەلایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە هەڵواستراوە کە تێیدا داوا لە خەڵک کراوە کە لە ڕۆژی ۆێنجشەممە، 9 ی نۆڤەمبەر لە کۆبوونەوەیەکدا لەبەردەم ناوەندی یەکێتی ئەورووپا لە بەیرووت ئامادە بن تا دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر درێژەی کۆمەڵکوژی ئاشکرای خەڵکی غەززە بگەیێنە گوێی جیهان بەتایبەتی ئەمریکا و ئەورووپا.

هەروەها لە ئەو نووسراوەدا ڕەخنە لە هەندێک دەسەڵاتداری عەرەب گیراوە بە بۆنەی بێدەنگی ڕاگرتن یان هاوڕێی کردنی ئیسرائیل.

یاد و ناوی حاج قاسم لێرە شەپۆل لێدەدات

لە ناو کەمپی شتیلا لەگەڵ هەندێک لە ڕێبەرانی گرووپە فەلەستینییەکان گفتوگۆم کرد. ئەبوو مەجدی لەئەندامانی بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین بە من دەڵیت کە بەرەی بەرخۆدان لە تارانەوە تا قودسی شەریف زیندوویە و هەرگیز شکست ناهێنێت.

ناوبراو لە بیروەرییەکانی تێکۆشانەکانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمان جەختی کرد: حاج قاسم هەرگیز کارێکی بێ دەرەنجامی نەکرد و بەرخۆدانی ئەمڕۆی گەلی فەلەستین لە غەززە قەرزداری خزمەتەکانی ناوبراوە.

ئێستا نۆرەی فەلەستینە

کازم حەسەن ئەمینداری گشتی گرووپەکان ئەندامی ڕێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین دەڵێت: ئەو کاتە کە تێکۆشەرانی فەلەستینی تێکۆشەرانی ئێرانیان لە باری سەربازییەوە پەروەردە دەکرد دەدا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ڕژێمی پاشایەتی، بەدڵنیاییەوە باوکی تۆش بیری نایەت.

News ID 47980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha