AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٨ ١١:١٦

شەڕی نەدانی شایستەداراییەکان لە هەرێم قووڵ دەبێتەوە؛

داناگاز تەحەددای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات/ گاز بە بەغدا دەفرۆشین

داناگاز تەحەددای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات/ گاز بە بەغدا دەفرۆشین

كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگەیاند: حكوومەتی ھەرێم ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری ئێمە قەرزدارە، تا ئەو قەرزەمان نەداتەوە مافی ئەوەی نییە داوای ئەوەمان لێ بكات غازەكەمان بە كێ بفرۆشین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێكی كۆمپانیای دانا گاز بە ماڵپەڕی ئیراك ئۆیل ریپۆرتی راگەیاندووە: نەدانی شایستەكانمان ھۆكاری دانوستانمانە لەگەڵ بەغداد، ئێمە غاز بە لایەنێك دەفرۆشین پارەمان بداتێ، هەروەها حكومەتی ھەرێم پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەی كردوە كە ھەمانە، ئێمەش ئازادین لە ھەنگاوی خۆمان.

ئاماژەی بەوەشكردووە: هۆكارێكی سەرەكیی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، دواخستنی زۆری پێدانی شایستە داراییەكانیانە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

شارپرێس نووسی: وەزارەتی نەوتی عێراق، پێشتر رایگەیاندووە "تیمە هونەرییەكانی كۆمپانیای بۆرییەكانی نەوت، بۆرییەكی بۆ گواستنەوەی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە بە دوو قۆناخ و بەدرێژایی یەك كیلۆمەتر و 50 مەتر راكێشاوە، ئەو هێڵە توانای هەیە رۆژانە 100 ملیۆن پێ سێجا گاز بگوازێتەوە بۆ وێستگەی كارەبای تازە لە كەركووك بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادبكات".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس كراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای دانەگاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كۆندێنسەیت بەكاریهێناوە و بە دانەگازمان راگەیاندووە، نابێت بەبێ رەزامەندی ئێمە، گازی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هیچ شوێنێكی ناوخۆ و دەرەوە هەناردە بكەن.

News ID 47970

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha