بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەرتی غەززە بەرەوڕووی بۆردومان و هێرشی تۆپخانەیی بێ وێنە بووە.
بۆردومانەکان بە تایبەتی لە سەر کەمپی ئەلشاتی چڕبوونەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ١٥ تانک و پاپۆڕی هەڵگری کارمەندانی ڕژێمی زایۆنیستی تێکشکێنراون و پێکدادانی توند لەم ناوچەیەدا بەردەوام بووە.
کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور هەروەها ڕایگەیاند کە یەکێک لە کاروانەکانیان کە هاوکاری مرۆیی هەڵگرتبوو لە شاری غەززە کراوەتە ئامانجی سەربازانی ئیسرائیل و بەو هۆیەوە شۆفێرێک بریندار بووە و دوو بارهەڵگریش زیانیان پێگەیشتووە.
هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بۆسەیەکی چڕی چەکدارەکانی بەرخۆدان لە دەوروبەری کەمپی شاتی گیراون و بەتوندی لێیان دراوە و چەکدارە ئیسرائیلییەکان ئەم ناوچەیە بە توندی بۆردومان دەکەن بۆ ئەوەی هێزەکانیان بتوانن ڕزگاریان بێت.
هەروەها واعیل ئەلدەهدو، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، بەهۆی خەستی بۆردومانەکان و دەرکەوتنی بڵێسەی ئاگر، پێدەچێت هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەر گورزێکی کوشندە کەوتبێتن.
Your Comment