پەیمان فەلسەفی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتی: دەسەڵاتی بەرەی بەرخۆدان بە ڕۆژێک و چەند مانگ درسو نەبووە کە ئاوا خێرا لەناو بچێت، بۆیە بێ گومان بەرەی بەرخۆدان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە پێداگریی کۆماری ئیسلامی بۆ پاڵپشتیی بەرەی بەرخۆدان،
وتیشی: ستراتژیی تۆکمەی بەرەی بەرخۆدان و توانستی ئۆپەراسیۆنی ئەو بەرەیە هێشتاش لەجێی خۆیەتی، چونکە چەندین ساڵە لە سەر ئەو بابەتە کار کراوە.
نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریاش ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک لە هەڵوێستەکانی هەمبەر بە سووریا نەکشاوەتەوە، بەڵام دواجار هەلومەرجێک وەدی هات کە مانەوەی ئێران لە سووریا بە قازانجی ئامانجەکان و ستراتژییە ئەمنی و بەرگرییەکانمان و تەنانەت بە قازانجی بەرەی بەرخۆدانیش نەبوو.
Your Comment