بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا بە هێنانەوەی نمونەی "فەرحان خولی" سەربازی ٢٢ ساڵەی سووری کە بە هۆی نەبوونی ورەی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی شەڕی ئەدلەب هەڵاتووە، لەبارەی دیاردەی بێئەنگێزەیی ئەرتەشی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، نووسی: نمونە تۆمارکراوەکانی لەو شێوەیە کە لە لایەن ڕۆیتێرزەوە بەڵگەمەند کراون، نیشان دەدەن کە چۆن ئەرتەشێک کە لە ڕابردوودا هەموو لێی دەتۆقان، ئاوا داڕماوە و ورەی خۆی لە دەست داوە و چاوی لە یارمەتیی هاوپەیمانانی دەرەوەییە.
"الجزیرە" وێڕای ئاماژە بە تەشەنەی گەندەڵی لە ئەرتەشی سووریا، هۆکارەکانی دابەزینی ورەی سەربازانی ئەرتەشی سووریای بە گوێرەی خوارەوە پۆلێنبەندی کردووە:
ئینتیما بە هاوپەیمانانی دەرەوەیی
ئەرتەشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـهوە پاشتیان بە هێزەکانی ئێران و لوبنان بەستووە. کەچی دوای کشانەوەی هێزەکانی حزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ تەرکیز لە سەر شەڕی دژی ڕژیمی زایۆنی و گەرانەوەی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران پاش هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر دیمەشق، ئەو ئەرتەشە بێ پشت و پەنا ەکوت و چیتر ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی ئەرتەشی سووریا نەیتوانی وەک ڕابردوو بجووڵێتەوە و ستراتژی بەرگری خۆی لە دەست دا.
بێ پلانی و ئاژاوە
پاش دەسپێکی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر حەلەب، هیچ پلانێکی بەرەنگاربوونەوە ئاراستەی یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا نەکرا و داوایان لێ کرا کە خۆیان دۆزخەکە ئیدارە بکەن یان بەرەو شاری حومس پاشەکشێ بکەن. لەمناوە زاڵبوونی ملیشیاکان بەسەر حەلەبدا بەبێ شەڕ و پێکدادان، خۆی شوکێک بوو بۆ هێزەکانی ئەرتەش و هەڵوەشانەوەی یەکێتییەکان.
لە لایەکی ترەوە شەڕی درێژخایەنی سووریا تەکوزی و ورەی لە هێزەکان ستاندبوو و چیتر نەیاندەتوانی مکور بن لە شەڕی ناوخۆییدا.
مووچەی کەم
لەسای گەمارۆکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دژی سووریا هاوکاتی تەشەنەی قەیرانی تیرۆریزم لەو وڵاتەدا، ئەفسەران و سەربازانی ئەرتەشی سووریا لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوو و تەنانەت پاش سەرکەوتنە سەربازییەکان بە سەر گرووپە تیرۆریستیەکان، مووچەیەکی زۆر کەمیان دەدرایە و ئەمە بووە مایەی دڵساردیان و زۆربەشیان بە زۆرەملی لە ترسی سزاکان و تەنانەت دوای کۆتایی خولی سەربازیان لە ئەرتەش ڕاگیرابوون.
هەر ئەمەش ببووە هەر سەرهەڵدانی دیاردەی هەڵاتن لە خزمەتی سەربازی کە لە گرتە ڤیدئۆییە بڵاوبۆوەکان دەبینین کە چۆن سەربازان بە ئاشکرا جلوبەرگی سەربازییان لە گۆشە و کەناری شەقامەکاندا دەگۆڕن و خۆ لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوە دەدزنەوە.
Your Comment