بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندەرانی "ڕێپێوانی دیموکراتیک بۆ چارەسەری و ئازادی" کە لە ١٦ دیسامبێردا لە لایەن پلاتفۆڕمی ناوەندە دیموکراتیکەکانی ئامەدەوە دەستی پێکردبوو، پاش تێپەڕین بە شارەکانی ئۆرفا، ئانتەب، ئادانا و مەرسین، ئەوڕۆ بە بەشداریی هاوسەرۆکانی پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان و نوێنەرانی حزبەکانی تر و چالاکانی مەدەنی گەیشتە ئەنقەرە و لەبەردم پەرلەمانی تورکیادا مانیان گرت.
مەراڵ دانیش بەشتاش وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، بە خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوێک ویستی خۆپیشاندەرانی ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و وێستانی خێرای هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕاگەیاند.
ناوبراو لە سەرەتادا ئاماژە بە کوژرانی دوو هەواڵنێر بە درۆنەکانی تورکیا کرد و جەختی کرد: ئەو هەڵمەتانە زیانێک زۆر دەگەیێنێت بە ئازادی و ئاگایی گشتی.
Your Comment