بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید ئاجورلو بەڕپرسی ڕۆژنامەی "صبح نو" لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە دواگۆرانکارییەکانی سووریا و ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد وتی: ڕووخانی بەشار و ڕووخانی سووریا دوو بابەتی پەیوەست بە یەکترن. بەشی یەکەمیان سیاسەت و ویستی ڕژیمی زایۆنییە و بەشی دووەمیان پەیوەستە بە تیرۆریزمی تەکفیری کە بەڕواڵەت سووریایان داگیرکردووە و لە ژێرەوە ئەوە ڕژیمی زایۆنییە کە خەریکی داگیرکردنی سووریایە. بە واتایەکی تر ئەو ڕژیمە هەوای گۆڕینی ئەندازیاری جوگرافیایی لەسەر دایە.
وتیشی: لەو سۆنگەوە ڕووخانی بەشار ئەسەد بەرهەمی هاوپەیمانی تیرۆریزمی تەکفیری و سیاسەتەکانی ڕژیمی زایۆنییە. ئەم گرووپە تیرۆریستییانە لە بنەڕەتدا جیاوازن لە بەرەی بەرخۆدان و داڕشتراوەی خود زایۆنییەکانن. بۆ نمونە تەحریرولشام تا ئێستا ئیسرائیلی بە دوژمنی خۆی نەزانیوە و ئەمە لە داعشیشدا بە هەمان شیوە بوو و ئەوانیش شیعەیان بە دوژمنی خۆیان دەزانی. لەو سۆنگەوە دەکرێ بڵێین ڕەوتە تەکفیرییەکان داڕشتەی زایۆنیزمن و تەنیا بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە ڕاهێنراون.
ئاجورلو پیلانی سەرەکی ڕژیمی زایۆنیی لاوازکردنی دەوڵەتانی بەهێزی ناوچە زانی و جەختی کرد: ئایدیای سەرەکی زایۆنییەکان داگیرکردنی وڵاتانە و ئەو ڕژیمە بەدوای بەرینتر کردنی داگیرکارییەکانیەتی و چاوی بڕیوەتە ڕۆژهەلاتی ناوین و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ پێش بە سەرهەڵدانی وڵاتانی گەورە بگرێت. هەر بۆیە هەوڵی ئاژاوەنانەوە و ناهێمنکردنی سنووری وڵاتانی ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەدات، بۆئەوەی هەم ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دابین بکات و هەم وڵاتانی ناوچە ناسەقامگیر بکات و لە ئەنجامدا ئاواتەکانی خۆی وەدی بێنێت.
بەرپرسی ڕۆژنامەی "صبح نو" گۆڕانکارییەکانی سووریای بە مەترسییەک بۆ داهاتووی ناوچە و تەنانەت جیهان زانی و ڕایگەیاند: تێرۆریستانی تەحریرولشام بی شوناس و بێ وڵاتن و بەجۆرێک داعشی دەمامکلێدراوەن. جەولانی هەمان بەغدادییە و تەنیا لە قەڵافەتدا لەو ناچێت کە بە سیاسەتی نوێیە هاتۆتە مەیدان. واتە هەمان داعش بە ورەیەکی ئێخوانییە، بەڵام هێشتا پابەندی هەڵویستە بنیاتگەرییەکانی داعشە. کەواتە سەرهەڵدانی ئەمان و ڕووخانی بەشار زەنگی مەترسییە بۆ شامات و هەمو وڵاتانی ناوچە. لەمناوە وڵاتانی کەنداوی فارس زیاتر لە هەر وڵاتێکی تر دەبێ هەمبەر بەو گۆرانکارییانە نیگەران بن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕژیمی زایۆنی هەرگیز مۆڵەتی پێکهاتنی ەدوڵەتێکی سەقامگیر و یەکپارچە بە سووریا نادات و بەداخەوە ئەمە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی و ناسەقامگیری و هاوکات سەرهەڵدانی گرووپە توندئاژۆکان لەو وڵاتە. پاش ماوەیەکی تر دەردەکوێت کە جەولانی توانای ڕێکخستنی نابێت و ڕەوتگەلێک لە دژی ئەویش رادەپەڕن و سووریا لە قۆناغێکی درێژخایەنی ناهێمنی و ناسەقامگیرییەوە دەگلێت.
سەعید ئاجورلو جەختی لەوەش کرد: پلانی ناوچەیی ئێران دەبێ پەیوەست بە سەرهەڵدانی ڕەوتە بەرخۆدانە نوێیەکانی سووریا بێت، ڕەوتێک کە هاوپەیمانی بەرخۆدانی لوبنان، یەمەن و عێراقە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنییە. جەولانی و تەحریرولشام نە ئێزنی بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنیان هەیە و نە بڕوایان بەو کارەیە. کەواتە وردە وردە سووریا لاواز دەبێت و تێیدا گرووپگەلی نەتەوەخواز و مەزهەبی لە دژی ڕژیمی داگیرکاری قودس سەر هەڵدەدات و لە دڵی ئەو هەلومەرجەدا دەفرایەتی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنی سەر دەردێنێت. دیارە ڕژیمی زایۆنیش ئاگاداری ئەو پێشبینییەیە بۆیە دەستی داوە بوردومان و خاپوورکردنی جیهازات و ژێرخانە سەربازییەکانی سووریا.
بەرپرسی ڕۆژنامەی "صبح نو" لە کۆتاییدا هوشدار دایە تورکیا بۆ لە دەستچوونی ئاسایشی ئەو وڵاتە و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کەشێکی پڕ لە ئاژاوە و نائارامی بە هۆی سەرهەڵدانی گرووپگەلی جۆراوجۆر لە خاکی سووریادا.
Your Comment