AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٦ ١٨:٣٤

شرۆڤەکارێکی عەرەب: بەر بە تیرۆریستەکان نەگیردرێت تەشەنە دەکەنە هەموو ناوچەکە

شرۆڤەکارێکی عەرەب: بەر بە تیرۆریستەکان نەگیردرێت تەشەنە دەکەنە هەموو ناوچەکە

شرۆڤەکارێکی کاروباری سیاسی جیهانی عەرەب جەختی کرد کە تیرۆریستەکان لە سووریا سەربازانی زەوینی ئیسرائیلن و بە فەرمانی نتانیاهۆ هێرشەکەیان دەست پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای شکستی دوژمنی ئیسرائیلی لە بەدی هاتنی ئامانجەکانیان لە هێرش بۆ سەر لوبنان و تێلاڤیڤ، ناچار بە قبووڵ کردنی ئاگربڕ بوو تا شکستێکی دیکە بە شکستەکانی ئەو ڕژیمە زیاد ببێت.

هێشتا ئاگربڕ لە لوبنان جێگیر نەبووبوو کە تیرۆریستەکان هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر چەند پارێزگا لە سووریا دەست پێکرد، هەوڵێک کە شرۆڤەکاران وەکوو پیلانی جێگرەوەی ئەو ڕژیمە دوای شکست لە لوبنان ناوی لێدەبەن.

لە هەمان پێوەندیدا ئاژانسی هەواڵی مێهر، گفتوگۆیەکی لەگەڵ حسێن ئەلددیرانی شرۆڤەکاری سیاسی جیهانی عەرەب ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت؛

هێرشێکی بەربڵاوی تیرۆریستەکان بە پاڵپشتی وڵاتانی دەرەکی دەبینین. بۆچی ئەو هێرشە دوای ئاگربڕ لە لوبنان ئەنجام درا؟

هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر حەلەب، حەما و حومس لە سووریا بە ڕاشکاوانە بە فەرمانی بنیامین نتانیاهۆ ئەنجام درا. نتانیاهۆ کە شکستێکی قورسی لە بەرخۆدانی لوبنان بەرکەوت، بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە سەرۆک کۆماری سووریا کرد و پاگەندەی کرد کە قبووڵ کردنی ئاگربڕ بە ئامانجی دروست کردنی بەستێن بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا. هێشتا لێدوانەکەی ناوبراو کۆتایی نەهاتبوو کە هێرشی تیرۆریستەکان بە نوێتررین چەک لە دژی سووریا ئەنجام درا. ئاڵبەت ئەو هێرشە پرسێکی لەناکاو نەبووە و دەمێکە بە پاڵپشتی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئۆکراینا، تورکیا و هەندێک وڵاتی پەراوێزی کەنداوی فارس پلانڕێژی کرابوو.

هەندێک لە شرۆڤەکاران لە ئامانجی تورکیا و وڵاتانی پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ دزە لە نێو خاکی سووریا بە ئامانجی بەدەست هێنانی کارتی گوشار لە دانوستانەکان پێش لە هاتنی ترامپ باس دەکەن و هەندێکی دیکەش باسی دابەش کردنی ئەو وڵاتە دەهێننە ئاراوە، ڕای ئێوە چییە؟

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پێش لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا دەستی پێکرد و درێژەی هەبوو بەڵام دوای ئەو ئۆپراسیۆنە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا چڕ بووەتەوە تا هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ترسی هێرشەکانی ئیسرائیل و تیرۆریستەکان بە باشووری سووریاوە تێوەگلان. هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی جێگیر بوونی تیرۆریستەکان لە دەڤەری حەلەب و ئیدلب بە هێرشی ئیسرائیلییەکان کاردانەوەیان نیشان نەدەدا و ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر سووریای سپاردە دەستی هاوپەیمانەکانی خۆی.

تورکیاش دەمێکە چاوی بڕیوەتە سووریا و دەیەوێت شاری حەلەب و شاری کەرکووک لە داهاتوودا کۆنترۆ بکات. من پێوەندیەک لە نێوان ئەو گۆڕانکاریانە و هاتنی ترامپ نابینم بەڵکوو هەموو ئەمانە ئەنجامی هەوڵەکانی ئیسرائیل و تورکیا لە سووریایە.

هەندێک لە کارناسان پێیان وایە ئامانج لە ئەو هێرشانە لاواز کردنەوەی ئێران لە سووریا و بچڕانی ڕێگای پێوەندی لەگەڵ حزبوڵڵایە، ڕای ئێوە چییە؟

ئەوە ڕێک هەمان ئامانجی سەرەکی هێرش بۆ سەر سووریایە. پێشتریش ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بۆ بچڕانی پێوەندی سیاسی و سەربازی نێوان سووریا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت. ئەوان پێشنیاری هاندەرانەیان دەدایە بەشار ئەسەد بۆ بچڕانی ئەو پێوەندییە، بەڵا، ئەسەد ئەو پێشنیارانەی ڕەت کردەوە و وتی کە هەرگیز دەست لە پاڵپشتی بەرخۆدان هەڵناگرێت. ئیسرئایل دەزانێت کە سووریا شا ڕێیانی بەرخۆدان لە لوبنانە و هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.

ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستەکان لە خاکی سووریا یەک نەگرن چ ڕوو دەدات؟

هەڕەشەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە تەنیا بۆ عێراق و لوبنان نییە و لەوانەیە بگاتە تورکیا و هەندێک وڵاتی پەراوێزی کەنداوی فارسیش. کەواتە ئەبێ هەوڵی بەپەلە بۆ پاڵپشتی لە دەسەڵات لە سووریا بدرێت. ئەو گرووپە تیرۆریستیانە کە ناوی ئیسلامیان لەسەر نراوە پێوەندییەکی چڕوپڕیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و بەڵێنی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە لە دیمەشقیان داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوان هیچ جۆرە یارمەتیەکی خەڵکی غەززەیان نەداوە.

News ID 53006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha