بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، دوای تێپەڕینی نزیک بە 14 مانگ لە شەڕی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل و دوو مان لە هێرشی بەربڵاوی ئەو ڕژێمە بۆ سەر لوبنان، ئیسرائیلییەکان لە کۆتاییدا ناچار بەە واژۆی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بوون.
خەساری مرۆیی و ئابووری لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیل
ماڵپەڕی هەواڵی لە Peoples Dispatch وتارێکدا وێڕای ئاماژە بە دەستکەوتەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ئەو شەڕە نووسی کە ئەو شەڕە خەساری مرۆیی بەرچاوی لە لوبنان بەدواوە بوو و خەڵکی سڤیل گەورەترین قوربانی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون.
بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا زیاتر لە 3830 کەس کوژران و 15859 کەسیش بریندار بوون و یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسیش ئاراوە بوون.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا هەشت و نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە کە سێ و نیو ملیاری هی ڕووخانی باڵەخانەکان و یەک و نیو ملیاریشی هی خەساری ئابوورییە.
بەشی کشتوکاڵی لوبنانیش 1.2 ملیار دۆلار خەساری بەرکەوتووە.
بۆچی حزبوڵڵا لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوت؟
هۆکاری زۆر هەیە بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو پرسیارە کە گرینگرتینیان ڕێگری لە گەییشتنی تێلاڤیڤ بە ئامانجەکانی لە ئەو شەڕەیە.
هەتەی ڕابردوو شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی حزبوڵڵا لە ئەو شەڕە لە شەڕەکەی ساڵی 2006 گەورەترە و سەرەڕای خەساری زۆر سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەست هێنا. ئێمە ڕێگریمان کرد لە لەناوچوونی حزبوڵڵا و بەرخۆدان.
یەکگرتوویی لوبنانییەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی خۆشەویستی و ڕەوایی بەرخۆدان لە ناوچەکە
بوونی دەستە و گرووپی سیاسی جیاواز لە لوبنان کێشەی گەورەی لە ئاستی نەتەوەیی بۆ ئەو وڵاتە دروست کردووە بەڵام هێرشەکانی ئەم دوایی ئیسرائیل بووە هۆی یەکگرتوویی زیاتری خەڵک.
بۆیە حزبوڵڵا دوای وەدەرنانی هێرشەکانی ئیسرائیل پاڵپشتی زیاتری خەڵکی لە نێوان لوبنانییەکان بەدەست هێنا.
بەڵام لە ئاستی ناوچەیی، حزبوڵڵا دەمێکە کە لە گەمارۆی وڵاتانێکی زۆر لەوانە ئەمریکایە و دوژمنی هەیە. وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کە فەرمان لە ئەمریکا وەردەگرن، زۆر هەوڵیان داوە کە بە پەرەپێدان بە جیاوازییە ئایدۆلۆژییەکان خەڵک و پارتەکانی لوبنان و ناوچەکە لە دژی حزبوڵڵا هان بدەن. سەرەڕای ئەو هەوڵانە دوای ئەوەی کە حزبوڵڵا بووە بەرەی سەرەکی پاڵپشتی لە غەززە و ڕێبەر و فەرماندەکانی خۆیی پێشکەشی ئەو ڕێبارە کرد، ئاستی خۆشەویستی حزبوڵڵا لە ئاستی ناوچەکە بەرز بووەوە.
دەستکەوتە سەربازییەکانی حزبوڵڵا
لەلایەکی ترەوە، حزبوڵڵا سەرەڕای هیرشی قورس بۆ سەر و شەهید کردن و بریندار کردنی ڕێبەر و ئەندامەکانی توانی پێکهاتە و دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت و هێرشی قورس بکاتە سەر ئیسرائیل.
توانی حزبوڵڵا لە ڕێگری لە دزەی زەوینی ئیسرائیل بۆ نێو لوبنان ، ئەویش سەرەڕای جیهازاتی سەربازی پێشکەوتوو ، بۆ خۆی دەستلەوتێکی دیکەی سەربازی بۆ بەرخۆدانی لوبنانە.
حزبوڵڵا لە 417 ڕۆژدا توانی بە زیاتر لە 4637 ئۆپراسیۆنی سەربازی واتا مامناوەند 11 ئۆپراسیۆن لە ڕۆژدا، خەسار جیدی لە ناوەندە سەرەکی و گرینگەکانی ئیسرائیل بدات.
شێخ حەسەن بەغدادی ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەرایەتی حزبوڵڵا لە ئەو بارەوە وتی: شکستی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا نتانیاهۆ ناچار بکات بە واژۆی ئاگربڕ و ئەوە نیشانی وانی سەربازی حزبوڵڵا بوو.
یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی حزبوڵڵا لە ئەو شەڕە، شکستی خەونەکانی نتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ بوو. حزبوڵڵا جارێکی دیکە پیلانەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ بۆ گۆڕینی شێوەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی تێکدا و ئیزنی خەسار لە دەسەڵات و یەکگرتوویی لوبنانی نەدا.
Your Comment