AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١ ١٢:٠٩

وەزارەتی دەرەوە: بریتانیا و ئوسترالیا دەست لە دژایەتی ئێران هەڵگرن

وەزارەتی دەرەوە: بریتانیا و ئوسترالیا دەست لە دژایەتی ئێران هەڵگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکان لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئوسترالیا و بریتانیا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بنەما، ناڕاست و بێ پێوەندی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکان لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئوسترالیا و بریتانیا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بنەما، ناڕاست و بێ پێوەندی وەسف کرد و داوای پێداچوونەوەی ئەو دوو وڵاتە لە سیاسەتە دژ بە یاسا نێودەوڵەتی و دەستێوەردانانەکان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان و ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وەبیرهێنانەوەی پاڵپشتی بەردەوامی بریتانیا و ئوسترالیا لە هەوڵە نایاسایی، جەنایەت و دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین و ڕۆژاوای ئاسیا، هەڵوێستی تاک لایەنە و بە ئەنقەستیان هەمبەر ئۆپراسیۆنی بەرگری ئێران دوابەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی قێزوەن وەسف کرد.

ناوبراو دووپات کردنەوەی ناردنی مووشەکی بالستیک لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا، و دووپات کردنەوەی تۆمەتەکان لە درێژەی گەڵاڵەی ئەمریکا و بریتانیا بۆ ئەمنیەتی کردنەوە پێوەندی نێودەوڵەتی و گشت گیر کردنەوەی شەڕی ئۆکرانیا وەسف کرد و وتیشی کە تەنانەت سەرۆک کۆماری ئۆکرایناش ناردنی مووشەکی ئیران بۆ رووسیای ڕەت کردووەتەوە.

بەقایی هەروەها بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکان لەسەر بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران، وتی: چالاکی و گەڵاڵە ئەتۆمییەکانی ئێران بە پێی پێداویستی تەکنیکی-بەکارهێنانی وڵات لە چوارچێوەی ئەرک و مافی یاسایی ئێران وەکوو ئەندامی پادمان و لە ژێرچاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام دەدرێت و بە بەڵگەوە سەلمێدراوە کە هیچکات لە ڕێگای ئاشتیخوازانە لای نەداوە.


News ID 53202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha