AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١ ١٤:٢٤

کاردانەوەی ئێران بە شەهادەتی فەرمانبەری باڵوێزخانەی تاران لە دیمەشق

کاردانەوەی ئێران بە شەهادەتی فەرمانبەری باڵوێزخانەی تاران لە دیمەشق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی فەرمانبەری خۆجەیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق وتی: وەزارەتی دەرەوە بە شێوەی گونجاو و لە ڕێگای جیاوازی دیپلۆماتیک و نێودەوڵەتیەوە، بە شێوەی جیدی ئەو بابەتە شوێنگیری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەهادەستی سەید داورد بیتەرەف فەرمانبەری خۆجەیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 25 ی سەرماوەز بەهۆی تەقەی تیرۆریستەکانەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ناوبراو لە دیمەشق شەهید بوو، لە بنەماڵەکەی و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد و ئەو هەوڵە جەنایەتکارانەیەی بە توندی ئیدانە کرد.
بەقایی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەرمی شەهید بیتەرەف لە ڕۆژانی دوایی دۆزرایەوە و ناسرایەوە و گواستراوەتەوە بۆ ئێران ، لەسەر بەپرسیارێتی دەوڵەتی گواستنەوەیی و کاتی سووریا بۆ ناسینەوە، لێپرسینەوە و سزادانی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە جەختی کرد و زیادی کرد: وەزارەتی دەرەوە بە شێوەی گونجاو و لە ڕێگای جیاوازی دیپلۆماتیک و نێودەوڵەتی، بە شێوەی جیدی بابەتەکە شوێنگری دەکات.

News ID 53205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha