بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەند عومەر کارناس و چاودێری سیاسی کورد لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە دۆخی شڵەژاوی سووریا و ڕووخانی خێرای دەسەڵاتی فەرمی ئەو وڵاتە لە چەندین شاری سەرەکی تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژدا، لایەنە نهێنییەکانی ئەو ڕووداوانەی شرۆڤە کرد.
پەیوەند عومەر لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مەترسی سەرهەڵدانەوە و بە هێز بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا کە چۆن کاریگەرییان دەبێت لە سەر ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانی دەوربەری سووریا، وتی: لەئەمڕۆدا دنیا بەشێوەیەکی گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەناو مەترسیەکی گەورەدا هەناسە دەدات، بەتایبەتی دوای تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بەخەڵکی سڤیل و بێدیفاعی فەلەستین، ئەم بێدەنگیە ئاشکرایەی وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزە جیهانیەکان وایکرد دەرگای پشێوییەکان بکەونە سەرپشت و ڕۆڵی هێزە ڕادیکاڵە نا فەرمییەکان زیاتربێت، مەترسی وڵاتانی دراوسی فەلەستین و سووریا گەورەتربێت.
وتیشی: ئەم جۆرە سیاسەتەی کەئیستا زلهێزان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرجەستەی دەکەن، شەرعیەتی بەوڵاتانی ناوچەکە داوە دەستێوەردان بکەن، بۆیە ئەوەی ئیستا لەسووریا ڕودەدات ئەو شەرعیەتی تەداخولەیە، تەنها وڵاتانی دراوسێ نین کەهاوکێشەی تەداخولی سووریا ڕادەگرن، بەڵکوو ئەمە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەنراوی زل هێزەکان و وڵاتانی ناوچەکەیە.
جەختیشی کرد: دەمەوێ بڵێم تەنها ئەو هێزانە جێگای مەترسی نین کە ئیستا شەڕی بە وەکالەت لەناو خاکی سووریادا دەکەن، بەڵکوو لەوە مەترسیدارتر ئەو ڕێکەوتنە ژێر بەژێرەیە کە پێشوەختە کراوە، ئەو دابەش بوونەیە کە لەسەر جەستەو خاکی سووریا کراوە، هێزە شەڕکەرەکان لەئاسمانەوە دانەبەزیوون، موعجیزەیەک دروستی نەکردوون، بەتایبەتی کە دەبینین هێزێکی تەواو ڕێکخراو و خاوەن دسپلینن، مەودەڕەب و خاوەن چەکی پێشکەوتوون، خاوەن گوتارێکی دیاریکروای سیاسی و سەربازین.
ئەو کارناسە سیاسییە لەبارەی پێویستی دەستێوەردانی وڵاتانی لایەنگری ئاشتی و پاوەجێی ناوچە لە دۆخی سووریا و بنبڕکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو گرووپانە بەپێی نەخشەیەکی دیاریکراو جووڵەدەکەن، پێشڕەوییەکانیان بەپێی ئەو نەخشەیە دەبێت و ناتوانن هیچ لێی لابدەن، ئەمە دەریدەخات جۆرێک لە ئاگاداری و دڵنیایی هەیە لەلایەن دراوسێیاکانی سوریاوە، تەنانەت لەگەڵ هێزێکی لۆکاڵی وەک(هەسەدە) کە ئەمریکا پشتیوانیان لێدەکات، هەربۆیە ئیستا ئەم هێزە خەریکە لەقاڵبەکەی ڕابردووی دێتە دەرێ، ئیستا وەک هێزێکی ناوخۆیی و شەرعی سووریا مامەڵە دەکات و باس لە شێوەی حوکمڕانی دوای بەشار ئەسەد دەکات، و ئەو پشتیوانیە نێو دەوڵەتیەی لێیدەکرێ ڕەنگە لەو شوناسی تیرۆرە ڕزگاری بکاو بیکاتە هێزێکی دان پێدا هێنراو چونکە بەرژەوەندی زلهێزەکان و دراوسێکانی جێبەجێدەکات، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ و لەگەڵ پێشڕەویەکانیدا سۆزی وڵاتانیشی لەگەڵ دەکەوێت.
پەیوەند عومەر لەمەڕ ئەو ڕاستیەی کە چۆناوچۆنە ئەم گرووپانە دوای ماوەیەک بەم شێوە سەر هەڵدەدنەوە وتی: لەسەرتادا ئەمە بۆ هەموومان جێگای پرسیاربوو، کە هێزێک بەو هەموو دیسپلین و بەهێزیەوە لەکوێوە هات، بەڵام زۆری نەبرد ڕونبۆوە کە ئەمە هێزێکی خەوتووبوو، هێزێک بوو لەسەر سنووری هەندێک لەوڵاتان و تەنانەت ناوخۆشدا مەشقی دەکرد و ئامادە دەکرا بۆ کاتێکی ئاوها، ئەو هێزانە تەنها لەڕووی لۆجستیەوە بەهێز نەبوون، بەڵکوو ئەوڕێکەوتنەی کەوڵاتانی پەیوەندیدار کردبوویان ئەم هێزانەی لەڕووی سومعەو شەرعیەتیشەوە بەهێزکرد هەر ئەمەش بوو کە کەمترین ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵیاندا هەبوو.
لەبارەی ئەوەی کە ئەم بشێوییەی سووریا لە بەرژەوەندی کێیە، زیادی کرد: پێشتریش وتم ئەوان بەپێی نەخشەیەکی دیاریکراو پێشڕەوی دەکەن، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتوون ئایندەی وڵاتی سووریا چۆنبێ و کێ ببێت بە حاکم و جێگرەوەی ئەسەد، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن بەشار بڕوخێ و حکومەتێکی بەدیل لە دیمەشق دروستبکرێ و لەئیستادا وەک ئەمری واقع سووریا ببێت بەدوو پارچە بەڵام یەک حکومەتی هەبێ. داهاتووش زیاتر نەهێنیەکان ڕووندەکاتەوە.
Your Comment