بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوای سەرکەوتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لەناوبردنی حکومەتی بەشار ئەسەد، دۆخی داهاتووی ئەو وڵاتە لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە بەتواوەتی ناڕوون و پێچراو دەنوێنێت و هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل هێزەکانی خۆی لە سنووری سووریا جێگیر بکات.
ئیسرائیل ئەگەرچی ڕووداوی ڕووخانی دەوڵەت لە سووریا وەکوو دیاردەیەکی مێژوویی لێک دەداتەوە کە لێکەوتەی زۆر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت و دەتوانێت یاساکانی یاری لە ناوچەکە بگۆڕێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا نیگەرانی ئەو خاڵەیە کە ڕووداوک کە لە سووریا ڕووی داوە، بگوازرێتەوە بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبیش.
عمیرام لیوین سەرتیپی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئیسرائیل و کارناسی پرسە سەربازییەکان بە ئاماژە بە داگیرکاری نوێی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەبەل شێخ لە سووریا، ئەو ڕووداوەی بەهۆی نیگەرانی ئیسرائیل لە گۆڕانکاریەکانی ئەو وڵاتە و سەرهەڵدانی ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد.
ناوبراو کە پێشتر لە پۆستگەلێک وەکوو فەرماندەیی بەرەی باکووری و جێگرایەتی سەرۆکی مووساد چالاکی کردووە، پێی وایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە دۆخێکی هەستیاردایە. شەڕ لە غەززە درێژەی هەیە و ئاگربڕ لەگەڵ لوبنان لاوازە، جگە لە ئەوە بەرەیەکی دیکەش لە کەرتی ڕۆژاوا بەسەر ئیسرائیلدا کراوەتەوە.
مایکل میلشتاین شرۆڤەکاری پرسە ستراتیژییەکان و سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەکانی فەلەستین لە زانکۆی تێلاڤیڤیش لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت نیگەرانییەکانی ئیسرائیل نیسبەت بە ڕووداوەکانی سووریای لێک داوەتەوە و بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبە هۆشداریی دا ئیسرائیل ئەبێ وشیار بێت جارێکی دیکە لەناکاو هێرشی نەکرێتە سەر.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە سووریا دوای بەشار ئەسەد ڕووداوێک ڕووی نەداوە کە ببێتە هۆی گەشبینی ئیسرائیل نیسبەت بە پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ بە پێی گەڵاڵەی نتانیاهۆ ، ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ ئەبێ خۆشحالی ڕواڵەتی خۆی و شانازی درۆیی نیسبەت بە دەستکەوتە سەربازییەکان لە بەرەی باکووری و لوبنان ڕابگرێت.
میلشتاین درێژەی دا: تێلاڤیڤ ئەبێ وشیار بێت، چونکوو دژبەرانی سووریا لایەنی جیاواز بە بەرژەوەندی جیاوازن. هەندێک لە ئەوان ئیسلامگەرای جەهادین و درۆ نییە ئەگەر ئەو جۆرە بیر بکەینەوە کە لەوانەیە سووریا دابەش بکەن.
Your Comment