بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد: کەسێک بە ناوی محەمەدڕەزا نووری، بە نازناوی ئەبوعەباس کە لە عێراق چالاکی دەکرد، بە کوشتن و هەوڵی تیرۆریستی تاوانبار کراوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە سکاڵا لە دژی محەمەدڕەزا نووسی، 36 ساڵان و هاووڵاتی ئێرانی کە بە ناوەکانی محەمەدڕەزا حسێن، عەلی ئەسغەر نووری و ئەبوعەباس دەناسرێت و وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران ناسراوە، بە تۆمەتی ڕۆڵ گێڕانی لە بەرنامەڕێزی بۆ کوستنی ستێفان تروۆل، هاووڵاتی ئەمریکی لە بەغدا لە ساڵی 2022، تۆمار کراوە. نووری لە مارسی 2023 لە عێراق دەستگیر کراوە.
دادستێنی گشتی ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە وەکوو هەوڵێک بۆ تۆڵە کردنەوەی خوێنی سەردار سولەیمانی پلانڕێژی کرابوو.
وەزارەتی دادی ئەمریکا هاووڵاتیەکی ئێرانی بە کوشتنی کەسێکی ئەمریکی بە بەغدا تاوانبار کرد.
News ID 53204
Your Comment