AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣٠ ٢٣:٠٢

هەسەدە: کۆبانی ڕادەستی هێزی ئاسایش و ئەمریکا بکرێت

هەسەدە: کۆبانی ڕادەستی هێزی ئاسایش و ئەمریکا بکرێت

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە کوردەکان ئامادەن بۆ جێگربوونی ئاگربڕی هەمیشەیی، بەڕیوەبەریی کۆبانی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بە چاودێریی ئەمریکا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز، بە ئاماژە بە کشانەوەی هەموو شەڕڤانانی کوردی ناسووری لە خاکی سووریا لە ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربڕی یەکجاری لەگەڵ تورکیا، ڕایگەیاند: هێزەکانی کوردی سووریا ئامادەن بەڕیوەبەریی کۆبانی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بە چاودێریی ئەمریکا بکەن.

کۆبانی لەو لێدوانەدا بۆ یەکەمجار دانی بەوەدا نا کە کوردەکان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا تەڤلی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بوونە و ئەمە بۆتە بیانوویەک بەدەستی تورکیاوە بۆ کردنە ئامانجی کوردەکانی سووریا و وتیشی: هێزەکانی پەکەکەش لەمناوە یارمەتیان داوین، بەڵام هەسەدە هیچ دەروەستی بە پەکەکەوە نییە و دوای ئاگربڕ ئەوانیش دەنێردرێنەوە بۆ خاک و وڵاتی خۆیان.

News ID 53197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha