ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- دوکتۆر عەلیئەکبەر ویلایەتی*: ئەمریکا و ئیسرائیل پاش چەندین ساڵ هەوڵ و پیلاننانەوە، یەکێک لە گرنگترین بنکە دژە زایۆنییەکانییەکانی ناوچە، واتە سووریایان لە ئاژاوەدا گلاند. سووریا لە سەردەمی حافز ئەسەد و بەشار ئەسەد یەکێک لە سەرەکیترین وڵاتان لە بەرنگاربوونەوەی زایۆنییەکان بوو. ئەنوەر سادات بە واژۆی گرێبەستی کەمپی دەیڤید یەکەمین خەیانتی بە ئامانجی فەلەستین کرد.
پرسی فەلەستین بەجۆرێک بووژانەوەی شەڕی خاچپەرەستان پاش بوو کە لە ساڵی ٦٩٠ی ک.م (١٠٩٥ی زایینی) بە فتوای پاپ ئۆریانی دووەم بە هێرشی مەسیحییە کاتۆلیکییەکان بۆ سەر بەیتولموقەدەس دەستی پێکرد و سەعدی شیرزای لە بەرهەمەکانیدا ئاماژەی بە بەرەنگاربوونەوەی موسڵمانان لە بەرامبەر خاچپەرەستان کردووە.
لەمڕۆکەدا شەڕی خاچپەرەستان لە قەوارەیەکی نوێ و بە داڕشتنی مەسیحییە ڕادیکاڵەکان و زایۆنییەکان دەستی پێکردۆتەوە. تیۆدۆر هەرتسێل لە ساڵی ١٨٩٧ لە کۆنگرەیەک لە بازێلی سویسرا بیرۆکەی زایۆنیزمی خستەڕوو و گرێبەستی سایکس-پیکۆ لە ساڵی ١٩١٦ لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ دابەشکردنی سەرزەوینەکانی عوسمانی تۆمار کرا و خێرا وەزیری دەرەوەئ بەریتانیا لە ساڵی ١٩١٧دا ڕایگەیاند کە فەلەستین شوێنی داهاتووی جووەکانە.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٨ تا ١٩٣٩ سەدان هەزار جوو لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی، ئەمریکای باشوور و ئاسیاوە بەرەو فەلەستین کۆچیان کرد. هالیڤوود بە دروستکردنی فیلمی"Exodus" وێنایەکی چەوساوە و ستەملێکراوەی لە جووەکان نیشان دا کە دەگەڕێنەوە بۆ فەلەستین. هەر ئەو کات زانایانی گەورەی ئێران وەک ئیمام خومەینی(رە) و ئایەتوڵڵا تاڵەقانی لە خەباتیاندا دژی ئیسرائیل هەوڵوێستیان گرت و سەید موجتەبا نەوانسەفەویش لە زانکۆکانی میسر دژی ئیسرائیل وتاری دا و کاریگەر بوو لە دامەزرانی بزووتنەوەی فەتح.
ڕۆژئاواییەکان و لەوان بەریتانیاییەکان لە هیند و هولەند لە ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی دوو کۆمپانیایان بۆ بازرگانی چێکرد و وردە وردە ئەو وڵاتانەیان هەڵڵووشی. ئامانجی تری ڕۆژئاواییەکان بەتایبەت ئەنگلۆساکسۆنەکان زاڵبوون بە سەر هەموو جیهاندا بوو. بەریتانییەکان بەهۆی ئەوەی دەرەقەتی عوسمانییەکان نەدەهاتن، نەیانتوانی لەو شوێنەدا بە ئامانجی خۆیان بگەن.
تاقمێک لە جووەکان لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید، لە لاوازترین پادشاکانی عوسمانی، چوونە لای ئەو و وتیان دەیانەوێ فەلەستین بکڕنەوە. سوڵتان عەبدولحەمید قسەیەکی مێژوویی کرد کە "ئێمە نەماندیوە کەسێک کە هێشتا زیندووە، لەشکاوی بکەن". لەمناوەدا ئەوان دوو ڕێگایان هەڵبژارد؛ پێشگری لە کۆمەڵکوژیی جووەکان لە لایەن ئەڵمانییەکانەوە و پاشان نیشاندانی دیمەنی دڵتەزێنی زیندانییە جووەکان.
لە ١٩١٨ تا دەسپێکی شەڕی دووەمی جیهانی، بەریتانییەکان کاری دەسپێکیان ئەنجام دا و ئەمریکاییەکانیش هاتنە هانایانەوە. ئامانجیان کردنەوەی هەردی جووەکان لە دڵی وڵاتە ئیسلامییەکان، پێشگری لە یەکگرتووی موسڵمانان و دەوڵەتانی ئیسلامی بوو.
پاش سەرهەڵدانی ئیسرائیل، وڵاتانی جۆراوجۆر شێوازی جۆراوجۆریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرتە بەر. جەماڵ عەبدولناسر لە میسر وەک موسڵمانێکی بەشەڕەف، بۆ یەکگرتوویی عەرەبەکان و ڕزگاریی فەلەستین هەوڵی دا و یەکێتی عەرەبی لە قاهیرەدا ساز دا. لە بەرامبەردا، ڕێکخراوی کۆنفڕانسی ئیسلامی زیاتر بووە شوێنێک بۆ دژبەرانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل. مەلەک حسێن لە ئۆردۆنـیش بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل ڕاپەڕی، بەڵام لەڕاستیدا هەر لە فەلەستینییەکان بۆ هێزی شەڕ کەڵکی وەرگرت.
مەرگی لەناکاوی جەماڵ عەبدولناسر گوشارێکی زۆر و دەستەوەستانی ڕێکخراوی کۆنفڕانسی ئیسلامی بەدواوە بوو. میشل عەفلەق، مەسیٶی سووری، پارتی بەعسی لە سووریا و عێراقدا دامەزراند کە ئامانجی ئیسلامسڕینەوەی لەو وڵاتانە بوو. حافز ئەسەد لە سووریا بەدەسەڵات گەیشت و سەدام حسێن لە عێراق. هێرشی سەدام بۆ سەر ئێران وەک یەکەمین ئاسەواری نەرێنی بڕیارەکانی عەفلەق بوو.
ئامادەبوونی ئەمریکییەکان لە عێراق بووە هۆی گرووپگەلی تیرۆریستیی وەک داعش. خەڵکی عێراق بە یارمەتی ئێران داعشیان تێکشکاند، بەڵام ئەمریکا هێشتا لە عێراقدا ماوەتەوە. لوبنان بە پاڵپشتی ئێران و حزبوڵڵا بەرەنگاری ئیسرائیل بۆتەوە و یەمەن بە هێزی حوسییەکان لە بەرامبەر عەرەبستان و وەهابییەتدا وەستاوە. تورکیاش ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەدا و هاوکات پاڵپشتی دەکرد لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەبدا.
پاش هێرشی حەماس و هاوپەیمانانی بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەەر غەزە، تەنیا حزبوڵڵا یارمەتی فەلەستینییەکانی دەدا. وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان وەک ئێران، عێراق، سووریا و یەمەنیش پاڵپشتییان لە فەلەستین دەکرد. تورکیاش بە هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل پاڵپشتیان لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا دەکرد و ئیسرائیل بەشگەلێک لە خاکی سووریای داگیرکرد. وڵاتانی ڕۆژئاواییش ئەم هەڵمەتەیان سەلماند. هەر بۆیە هوشدار دراوەتە دۆستانی ناوچەیی کە هەر جۆرە یارمەتییەک بۆ ئاژاوەنانەوە، خێرا داوێنی خۆیان دەگرێتەوە و لە بری متمانە بە بیانییەکان دەبێ لە شانی موسڵمانان بن.
* ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی
Your Comment