AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣٠ ١٩:١٠

ئێران بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم لە سووریا هوشداری دا

ئێران بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم لە سووریا هوشداری دا

وەزیری دەرەوەی ئێران هەمبەر بە سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم لە سووریا بە هۆی ڕووخان و هەڵوەشانەوەی کاروباری ئیدارەی ئەو وڵاتە و لەوێوە بۆ وڵاتانی تری ناوچە هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "الغد"ی میسری، بە ئاماژە بە پیلانی درێژخایەنی ئەمریکی- زایۆنی بۆ لاوازکردن و دابەشکردنی وڵاتانی گەورەی ئیسلامی لە پێناو زاڵکردنی زایۆنییەکان بەسەر ناوچەدا، وتی: ئیسرائیل پاش کۆمەڵکوژیی ٦٠ هەزار ژن و منداڵی فەلەستینی لە غەزە، ئێستا خەریکی خاپوورکردنی ژێرخانەکانی سەربازی و بەرگریی سووریایە و ئەمەش نیشاندەری دروست‌بوونی هوشدارەکانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی ئەو ڕژیمە بۆ هەموو ناوچەکەیە.

عێراقچی وێڕای ئاماژە بە بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا بۆ شەڕ لە دژی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی تر کرد کە شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی بەدواوە بوو، سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم لە سووریا بە هۆی ڕووخان و هەڵوەشانەوەی کاروباری ئیدارەی ئەو وڵاتە و لەوێوە بۆ وڵاتانی تری ناوچە هوشداری دا.

News ID 53198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha