بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەک کین شرۆڤەکاری باڵای کەناڵی فاکس نیوز ، وتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەتوانێت هۆکاری سەرەکی بۆ راگرتنی هێرش و کاولکارییەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بێت.
کین زیادی کرد: ئەردۆغان لە ئەو بارەوە کێشەیەکی ڕاستەقینەیە. ناوبراو کۆریدۆرێکی لە باکووری سووریا لە بەردەستە و پاڵپشتی لە جەولانی کرد بۆ تێکشکاندنی حکومەتی بەشار ئەسەد و ئێستاش هیرش دەکاتە سە کوردی سووریا کە ئێمە پاڵپشتی دەکەین.
ناوبراو وتی : بایدن لە ئەو بارەوە هیچ کارێک ناکات بەڵام من دڵنیام کە سەرۆک کۆمار ترامپ هەڵوێست دەنوێنێت چونکوو جارێکی دیکە لە ئەو بارەوە بەرەوڕووی ئەردۆغان بووەتەوە.
کین وتی ئەگەر ترامپ تا ئێستا لە ئەو بارەوە لەگەڵ ئەردۆغان قسەی نەکردبێت، لەوانەیە یەکێک لە یەکەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەکان بێت لە داهاتوودا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەنگێزەی کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، داگیر کردنی خاکی تورکیا نییە، بەڵکوو دڵنیا بوون لە شکستی داعش و نەبووژانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، زیادی کرد ئەمریکا لە سووریا جگە لە پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی و دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش کە بەتواوەتی بەستێنەکەی هەیە، پێویستی بە ئەوە نییە کە لە ئەو باریەوە خۆی بگلێنێت.
لە حاڵێکدا کە هەموو جیهان باس لە سەر ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد دەکات، دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو توانی خۆیان خستووەتە گەڕ تا شەڕڤانانی کورد لە سنووری باشووری خۆی لەگەڵ سووریا لەناو ببات.
ئوفرا ئاویو، کارناسی بەناوبانگی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز هۆشداریی دا: ڕوانگەی تورکیا زۆر هێرشبەرانەیە، ئەگەر ئەوان لە سووریا هەلیان بۆ بڕەخسێت، لەوانەیە دەست بدەنە پاکتاوکردنی ڕەگەزییەوە.
موحەمەد جەولانی لە هەوڵێکدا بۆ چاکسازی لە بزووتنەوەی جەهادی خۆیدا وتی: کوردەکان بەشێک لە گەلی سووریا بوون و نادادپەروەری گەورەیان هەمبەر کراوە و بە ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، لەوانەیە ئەو نادادپەروەریانە هەمبەر بە ئەوان چارەسەر بێت.
سێناتۆر لیندسی گراهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە ڕابردوودا، من ڕەشنووسی گەمارۆگەلێکم لە دژی تورکیا نووسیوە کە ئەگەر ئەوان درێژە بدەنە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان کە یارمەتیدەری ترامپ بوون لە شکستی داعشدا، من ئامادەم دیسانەوە ئەو کارە بە یارمەتی هەر دوو حزیبە سەرەکییەکەی ئەمریکا ئەنجامی بدەمەوە.
ناوبراو زیادی کرد: نابێت ئیزن بدەین هێزە کوردییەکان کە یارمەتیدەری ئەمریکا بوون بۆ لەناوبردنی داعش، لەلایەن تورکیا یان ئیسلامگەرا توندڕەوەکانی سووریاوە،هەڕەشەیان لێبکرێت.
Your Comment