بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژبەرانی دەوڵەتی سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیاندا خۆیان گەیاندە دیمەشق و هێزەکانی کوردی سووریا وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکاش بەشێک لە دێرەزووریان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنترۆڵ کردووە.
دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە ڕێبەرایەتی جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپ کە لە 20 ی جوونی 2025 حکومەتەکەی دەست پێدەکات، بە گۆڕانکارییەکانی سووریا کاردانەوەیان نواندووە.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە جەختیان کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە داگیر کراوەکان لەلایەن دژبەرەکانەوە نەبوون. کەواتە ئەمریکا هەوڵێکی تایبەتی ئەنجام نەداوە. بەڵام دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە ئاماژە بە بوونی هێزەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا، تەنیا لەسەر پارێزوانی لە هێزەکانی خۆی لە بەرانبەر داعش جەختی کردووە.
ترامپ دوێنێ شەو دوای ڕووخانی دیمەشق، بە بێ ئاماژە بە هاوپەیمانە کوردەکان و تەنانەت بوونی 900 هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی کرد کە پێکدادانەکان لە سووریا پێوەندی بە ئەمریکا و نییە و ئێمە دەستێوەردان ناکەین.
هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە پێشڕەوی دژبەران و پاڵپشتی تورکیا لە ئەوان لە درێژەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریایە. کەواتە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ئەبێ سەرەنجی زیاتر بە تورکیا و باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە بدات. ئەو لێدوانانە بە واتای دوور بوونەوەی ئەمریکا لە کوردی سووریا و ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانە.
لە نێو کەسە هەڵبژێردراوەکان بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەتی داهاتووی ئەمریکا چەندین کەسی سەرەکی دەبینرێن کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کە بووە هۆی هێرشی زەوینی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیەیان هەوڵێکی مەترسیدار وەسف کردبوو.
بەڵام ڕۆبێرت کێنێدی جۆنیوە کە وادیارە پۆستێکی گرینگی لە دەوڵەتی ترامپ دەبێت لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا هەواڵی دا.
ناوبراو دەڵێت ترامپ وتوویە کە هێزەکانی ئێمە لە نێوان ژمارەیەلی زۆری سەربازی تورکیا و سووریادان و ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات هێزەکانی ئەمریکا گیر دەخۆن.
ڕۆبێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا و جەیمز جێفری داهاتوویەکی باشیان بۆ کوردەکان پێش بینی نەکردووە و هەندێک سەرچاوەی مێدیاییش پێیان وایە کە کوردی سووریا لەگەڵ ڕاستییەکی نوێ بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەدوایەی پیوەندی لەگەڵ ئەکتەری دەرەکی دیکە جگە لە ئەمریلان بۆ تۆکمە کردنەوەی پێگەی خۆیان.
Your Comment