بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ئەندامی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند کە پێویستە کوردەکان بەرانبەر هاواکاری پارتی لەگەڵ تورکیا یەکگرتوو بن.
ئەمینە بیران ئەندامی مەجلیسی گشتی پەیەدە بە وتنی ئەوەی کە پارتی درێژە دەدات هاوکاری لەگەڵ تورکیا وتی کە بە هۆی هاوکاری پارتی لەگەڵ تورکیا ڕۆژانە ڕێبەرەکانی ئێمە لەلایەن تورکیاوە دەکوژرێن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پارتی بەرپرسی هێرشەکان دژی پەکەکە لە ناوچەی پارێزراوی مێدیایە، وتی: پارتی ڕێگا بۆ تورکیا دەکاتەوە و لە هێرشەکان دژی هێزەکانی ئێمە بەشداری دەکات و ئەوە خەیانەتێکی گەورەیە.
ئەمینە بیران وتی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا، خەڵک و پارتەکان ئەبێ یەکگرتوو بن. کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئەبێ بەڕێوە بچێت تا بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕێگاچارە٤ بدۆزرێتەوە.
Your Comment