AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٧ ١٦:٠٦

سەرۆک کۆماری ئێران: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و کاروباری وڵات بەهۆی ئەو گفتوگۆیانە دواناکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعوود پزشکیان، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕێنمایی و قسەکانی ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ماتڵ نەبوونی وڵات بە هۆی دانوستانەوە، ڕایگەیاند: پڕۆسەی دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و کاروباری وڵاتیش لە ڕێڕەوی سروشتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت و پەیڕەو دەکرێت.

وتیشی: ڕاپەڕاندنی کاروباری وڵات تەنانەت بۆ یەک چرکەش دواناکەوێت. بێگومان ئێمە پێشوازی لە ڕێککەوتنێک دەکەین کە بکرێت.

News ID 54647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha