AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٣ ٢١:٤٤

سێ ڕۆژ تازیەباریی گشتی راگەیێندرا؛

دوایین زانیاری لە تەقینەوەکەی حومس/ 80 کەس کوژران

دوایین زانیاری لە تەقینەوەکەی حومس/ 80 کەس کوژران

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی حومس بۆ زیاتر له‌ 80 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:" كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانی كۆلێژی ئه‌فسه‌ری له‌ پارێزگای حومسی سووریا تەقێنرایەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 240 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌".

برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ئێستاشدا كه‌ به‌شێك له‌و بریندارانه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكی زۆر له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، حكوومەتی كۆماری عەرەبی سوریا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری راگەیاند كە لە سبەینێ هەینیەوە دەستپێدەكات، وەك هاوسۆزیەك بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازی لەئەنجامی تەقینەوەكەی كۆلێژی سەربازی حمس.

News ID 47569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha