بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: لەناو یەكێتی ئاراستەیەكی چەپ دروستبووە، بڕوای بە وانەوەرگرتن لە رابردوو هەیە، ئاراستەیەكی دیكەش دروستبووە، كە بڕوای بەدیموكراسی نییە.
دەشڵێت: "لەناو یەكێتیدا كێشەی زۆر بەچارەسەرنەكراوی ماونەتەوە، ئەوانەی پەرۆشی یەكێتین لە بازنەی بڕیار دوورخراونەتەوە و ئێمە هیچ دەسەڵاتێكمان نەبوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".
مەلا بەختیار رایگەیاند کە "ئەوەی ئێستا لەناو یەكێتیدا هەیە تەنها لە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكاندا هەیە، بەو جۆرە چاودێری كادر و ئەندامەكانی خۆی بكات، بەتایبەت بۆ دەنگدان".
ئاشكراشیكرد "كاك لاهور ئەوانەی دیكە بەتەواوی دەخرێنە دەرەوەی یەكێتی، ئەوەش بڕیارێكی هەڵەیە، بەزۆر پاڵیان بە لاهور شێخ جەنگییەوە ناوە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵیدان لیست دروست بكەن و دروستیشی دەكەن."
چەتۆ ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەشداری لە كۆنگرەی پێنجی یەكێتی ناكات".
دەشڵێت: ئێستا یەكێتی لەهەوڵی دوورخستنەوەی رەمز و كەسە دەركەوتووەكانیدایە و ئەركی ئێمەیە یەكێتی راستەڕێبكەینەوە
Your Comment