AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣ ١٣:٣٧

بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی لە بەغدا:

چالاکی هێزەکانی میتی تورکیا لە ناو شارەکانی هەرێم زیادی کردووە

چالاکی هێزەکانی میتی تورکیا لە ناو شارەکانی هەرێم زیادی کردووە

بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا ڕایگەیاند کە چالاکی هێزەکانی میت لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و بووەتە مەترسییەک لەسەر پێکهاتەی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابیحە حەمد بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا ڕایگەیاند کە تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات و درۆنەکانی تورکیا بەردەوام لەسەر ئاسمانی هەرێم گەشت دەکەن و هەڕەشە لە سەر گیان و ماڵی خەڵکی هەرێمن و هێرشەکان لە ناوچە سنوورییەکان تێپەڕیوە و ناوەندی هەرێم دەکاتە ئامانج.

ناوبراو زیادی کرد :بوونی هێزەکانی میت لە شارەکانی هەرێم زیادی کردووە و ئەوە تەنیا هەڕەشە لەسەر سلێمانی نییە و بەڵکوو مەترسییەکە لەسەر سەرتاسەری هەرێم و پێکهاتەکەی. هاوکارەکانی ئەرتەشی تورکیا خۆ هەر تورک نین تا جێگایەک کە وەزیری بەرگری تورکیا ناوی هێز و پارتێکی سیاسی تایبەت دەبات.

News ID 47441

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha