بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر عەباس زادە وتی: لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ ملیار و 71 ملیۆن و 48 هەزار و 511 دۆلار کاڵای هەناردەکراو بە کێشی 7 ملیۆن و 999 هەزار و 337 تۆن لە سنوورەکانی ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو ڕێژەیە یەک ملیار و 176 ملیۆن و 146 هەزار و 423 دۆلار بە کێشی 2 ملیۆن و 969 هەزار و 984 تۆن، زیاترین ڕێژەی هەم لە باری کێشەوە و هەم لە باری بڕەوە لە نێو گەمڕوکەکان هەبووە کە 38 لەسەدی سەرجەم هەناردە کراوەکانە.
سنووری پەرویزخان زیاترین هەناردە کردنی هەبووە و سنووری خەسرەوی دوای ئەو زیاترین هەناردە کردنی هەبووە.
Your Comment