بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی وردەکاری زیاتریان لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق سەبارەت بە کۆکردنەوەی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان ئاشکرا کرد.
بەرپرسێکی عێراق کە ناوی ئاشکرا نەبووە بە عەرەبی جەدید وتی: بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە ، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر لنکەی گرووپە کوردە دژبەرەکان لە باکووری غێراق وەستاندووە و ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت ، هێزە ئێرانیبەکان لە سنووری عێراق دەکشێنەوە.
ئەو سەرچاوە رایگەیاندووە کە ئەم پرسە تەوەری سەرەکی دانوستانی نێوان ئبسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای ئێران و بەرپرسانی عێراقی بووە لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ عێراق.
قائانی لەم دیدارەدا لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی شیعە جەختیان کردۆتە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی تەواوەتی ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە.
هەروەها سەردار قائانی ئاماژەی داوەتە هاولایەنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەگەڵ واشنتۆن و ڕژێمی زایۆنی.
ئەم بەرپرسە عێراقیە جەختی کرد: دەوڵەتی عێراق هێزی زیاتری ناردۆتە ناوچە سنوورییەکان تاکوو رێگری بکات لە هەر چەشنە چالاکییەکی چەکدارانە دژی ئێران بە تایبەت لە کویسنجەق و پێنجوێن.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەندامانی ئەم گرووپە کە ژمارەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نزیک بە 20 هەزار کەسە پێشنیار زۆرە بەڵام خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە کە دەربکرێن بۆ دوورتڵین شوێنی عێراق و لە ژێر کۆنترۆڵ وچاودێرێ دەوڵەتی بەغدا بن.
Your Comment