AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٤ ١٥:٤٦

حەشدی شەعبی هاتە مەیدان؛

جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێگای ئەمن هاوکات لەگەڵ چوونی زیارەتکارانی ئێران بۆ عێراق

جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێگای ئەمن هاوکات لەگەڵ چوونی زیارەتکارانی ئێران بۆ عێراق

هاوکات لەگەڵ چوونی یەکەم کاروانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین بۆ سنووری ئەلمەنزەریە، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەسپێکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێگای ئەمن لە ئەو ناوچە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد تەمیمی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە یەکەم کاروانی زیارەتکارانی ئێرانی ئەربەعین گەییستنە سنووری ئلمەنزەریە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵات دیالە.

ناوبراو زیادی کرد: فەرماندەیی میحوەری دیالە لە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی خۆیی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێگای ئەمن لە ئەلمەنزەریە تا دەڤەری ناوچەی مقدادیە هەڵکەوتوو لە 40 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی باقووبە دەستی پێکردووە.

تەمیمی وتیشی: گەڵاڵەی ڕێگای ئەمن لە درێژەی دابینی ئاسایشی زیارەتکرانی ئەربەعین جێبەجێ دەکرێت.

News ID 46968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha