AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٢ ١٦:١٠

سەرەڕای دامەزراندنی جیهازاتی نوێ؛

هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا درێژەی هەیە

هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا درێژەی هەیە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئەمریکی کۆدرێل، سەرەڕای جێگیر کردنی سیستەمی ئاسمانی هیمارس لە سووریا، هێرشێ مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو مێدیای سپۆتنیکی ڕووسیا و کۆردێلی ئەمریکا لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی کێڵگەی گازی کۆنۆکۆ هەواڵیان دا.

سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا لانیکەم سێ مووشەک بەرەو شوێنگیری جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی ئەو کێڵگە گازییە هاوێژراوە و تەقینەوەی لە ناو بنکەی ئەمریکی دروست کردووە.

گۆڤاری کۆردێل لە ئەمریکاش نووسی: ئەو هێرشانە سەرەڕای تۆکمە کردنەوەی هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە سووریا و جێگیر کردنی سیستەمی دژە ئاسمانی هیمارسی ئەو وڵاتە لە ئەو ناوچە ڕووی داوە.

News ID 46943

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha