بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە ناردنی نامەیەک بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دۆخی کەمپی عەین ئەلحلوەی لوبنانی شرۆڤە کرد.
لە نامەکەی ئیسماعیل هەنیە بۆ نەسروڵڵا هاتووە: لە ئەو کەمپە خەریکە ڕووداوی تاڵ ڕوو دەدات کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک فەلەستینی و هەروەها ژمارەیەک بنەماڵەش ناچار بە چوونە دەرەوە لە ئەو کەمپە بوون.
لە ئەو نامەیەدا هەنیە داوای لە حەسەن نەسروڵڵا کردووە کە هەوڵێک بۆ ڕاگیرانی کەمپی عەین ئەلحلوە بدات و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
لە درێژەدا هێناویە چڕ بوونەوەی پێکدادان بووەتە هۆی تیرۆری بەرپرسانی باڵای فەتح و نائارامییەکانی ئەو کەمپە هەر بۆیەش نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتییەکانی خۆی بە ئەو کەمپەی ڕاگرتووە.
Your Comment