بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەیدە ئەرنائۆت وتەبێژی ئیدارەی کاروباری سیاسی دەوڵەتی گواستنەوەی سووریا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "الجزیرە"، بە ئاماژە بە کرانەوەی فرۆکەخانەی نێدەولەتی دیمەشق لە چەند ڕۆژی داهاتوو، وتی: وڵاتێکی نوێ دادەمەزرێنین، وڵاتێکی ئۆرگانتەوەر و پابەندی یاسا.
وتیشی: ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریا بەرەوڕووی کێشەگەلی گەورەین و لەگەڵ وڵاتانێکی زۆر لە پەیوەندی داین بۆ ئەوەی وێنەی سووریای نوێیان بۆ شی بکەینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گرووپی تەحریرولشام قۆناغێک بەر لە قۆناغی گەیشتنە دیمەشقە، جەختی کرد: ئێمە پاڵپشتی لەوە دەکەین وا خەڵک هەڵیدەبژێرێت و بۆیە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین کە ڕەنگی داعش لە شۆڕشەکەمان نەدەن، چونکە داعش لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی سووریایە.
Your Comment