ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکشەممە 8 ی دیسەمبەری 2024 بووە ڕۆژێکی مێژوویی لە سووریا. دوای 54 ساڵ حوکمڕانی حزبی بەعس و بنەماڵی ئەسەد لە سووریا، تیرۆریستەکان توانیان لە 10 ڕۆژدا حکومەتی سووریا بڕووخێنن.
بە ڕاپۆرتی مێدیاکانی ڕووسیا، بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی چوونەتە مسکۆ و لەوێ پەنابەری سیاسیان وەرگرتووە. لەم نێوانەدا هرتزی هلۆی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسرائیلیش هەلەکەی قۆستووەتەوە و ڕایگەیاند کە هێرش دەکاتە سەر باشووری سووریا. پرسیارێک لە ئەم نێوانەدا دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە بۆچی ئەرتەش و خەڵکی سووریا هیچ بەرگریەکیان نەکرد لە بەرانبەر تیرۆریستەکانەوە و ئەوان توانیان بە ئاسانی بەرەو دیمەشق بچنە پێشەوە؟ بۆچی مێژوو دووپات نەبووەوە و ئەم جارە ئەسەد نەیتوانی لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە؟
بۆچی ئەسەد داوای هاوکاریی لە بەرخۆدان نەکرد؟
ئێران لەم دواییەدا نیسبەت بە جموجووڵی دژبەران لە ئیدلب هۆشداریی دابووە دیمەشق. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە یەکە ڕاوێژکارییەکانی ئێران نیسبەت بە بارودۆخەکە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا هەستیار ببنەوە و بەدوای بووژانەوەی بەرخۆدان لە دەڤەری ئیدلب بن کە بەدی هاتنی ئەو کارە پێویستی بە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی بەشار ئەسەد بوو.
لە ئەو سەفەرەدا بەرپرسانی ئێران لە ناڕەزایەتی خەڵک لە حکومەت لەبەر نەبووژانەوەی ژێرخانەکان و کێشەی ئابووری تێگەییشتن. ئێرانیش وەکوو هاوپەیمانی سووریا کێشەکانی بەردەم حکومەتی لە بەرەکانی سەربازی، ئابووری و ڕای گشتی بۆ ئەو حکومەتە شی کردەوە.
دوور کەوتنەوە لە بەرخۆدان و فریوی دۆستانی نوێ
بەداخەوە بەشار ئەسەد لە کاردانەوە بە خێرخوازی ئێران ڕایگەیاند کە توانی چارەسەری کێشەکانی نییە و تیرۆریستەکانیش توانی هێرشیان نییە و لە نیوەی ڕێگادا لەگەڵ یەکتر بەشڕدا دێن هەر ئەوە شێ کردنەوە هەڵە بووە هۆی کەم بوونەوەی ڕۆڵی ئێران لە سووریا. ئەسەد لەسەر داوای ولاتانی عەرەبی داوای لە ئیران کردبوو کە فەرماندەکانی خۆی لە سووریا بکشێتەوە.
ئەسەد بڕیاری دابوو بۆ قەرەبووی کاولکاریەکان لە ئەو وڵاتە وردە وردە لە ئێران دوور بکەوێتەوە و بەرەو لای ئەمریکا و سوننەکان بچێت کە هیچ یەکە لە بەڵێنەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەسەد نەهاتە دی.
پەردەی ئاخر؛ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەلی هەڵە کردن نییە
بە دەسپێکی هێرشی تیرریستەکان لە ئیدلبەوە، ئێران هەمدیسان پێشنیاری هاوکاری لە ئاستی باڵادا دەداتە ئەسە بەڵام راشکاوانە لە نەبوونی توان بۆ کۆنترؤ کردنی دژبەران هەواڵ دەدات و بڕیاری چوونی هێزە چەکدارکانی ئێران دەخاتەوە ئەستۆی تاران. بە وتەیەکی دیکە ئەسەد لەبری ئەو پێشنیارەی ئێران، پێشنیاری دۆستانی نوێی لێک دایەوە. بەڵام کات نیشانی دا کە ئەو بڕیارە هەڵەیە و سیاسەتوانان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین مافی هەڵە کردنیان نییە.
پوختەی باسەکە
بە چوونە دەرەوەی کاتی سووریا لە بەرەی بەرخۆدان، پیوەندی لایەنە جیاوازەکانی ئەو بەرەیە لەگەڵ پرسیار و ئەگەری زۆر بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەو بابەتە زیاتر بۆ گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵا دێتە ئاراوە. خێرا بوونی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا ، ئیسرائیل و وڵاتانی سوننەی ناوچەکە نیشانەی ساڵەها پلانڕێژی بۆ گۆڕینی ژێئۆپۆلۆتیک لە باکووری غەززە و گۆڕینی هاوکێشەی هێزەکان لە قازانجی بەرەی عێبری، عەرەبی و ڕۆژاواییە. بەڵام هێشتا یارییەکە کۆتایی نەهاتووە. مێژووی ئیسلام نیشانی داوە کە ئەگەر موسڵمانان لە ڕووداوەکانی شەڕی ئۆحۆد وانە وەربگرن ئەوا فەتحی خەیبەر زۆر نزیکە.
Your Comment