AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٢ ١٣:٥٣

مەزڵۆم کۆبانێ: ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی هێزە کوردییەکان لە دژی داعش

مەزڵۆم کۆبانێ: ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی هێزە کوردییەکان لە دژی داعش

مەزڵۆم کۆبانێ وتی بەدوای هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە، هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکان لە دژی داعش لە سووریا ڕاگیردراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی، یەکێک لە لێکەوتەکانی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە دژی کوردەکانی ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپراسیۆنە هاوبەشە سەربازییەکانی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی دژی داعش لە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستییە وەسف کرد.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە کەناڵی ئینگلیزی مانی سکای نیوز وتی: هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانی کورد و ئەمریکا لە دژی داعش ڕاگیردراوە هێزە کوردییەکان خەریکی شەڕ دژی هەڕەشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانن.

ناوبراو هۆشداریی دا: دەرەنجامی ئەو کارەش دەبێتە هۆی چالاکی ئاشکرا و چڕوپڕی داعش لە سووریا و تەنانەت ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان و لەوانەیە هەڵاتنی دەیان هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان.

News ID 53103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha