بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە سەرۆک کۆمار بوونەوەی دۆناڵد ترامپ تا چ رادەیەک دەتوانێت تورکیا هان بدات بۆ شوێنگیری کردن یان ڕاگرتنی گەڵاڵەی پێشنیار کراوی پارتی جووڵەی نەتەوەیی، بۆ ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە و کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانی دەیان ساڵە؟
ئەردۆغان و پارتە نزیکەکان لە ناوبراو لەم دواییەدا لەبەر هەندێک هۆکار لەوانە وەرگرتنی دەنگی دەم پارتی بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا و نزیک کردنەوەی کوردەکان لە خۆی و یەکگرتوویی نەتەوەیی لە ئەو وڵاتە و ترس لە بەکارهێنانی هێزەکانی پەکەکە لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە، هەوڵی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکەی دابوو، بەڵام وادیارە بە پێی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەردۆغانیش خەریکی پێداچوونەوە بە لێکدانەوەکانیەتی. ترامپ کە لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆمارییدا پێوەندی نزیکی لەگەڵ ئەنقەرە هەبوو، پێی خۆشە ڕۆڵی ناوچەیی تورکیا تۆکمە بکاتەوە. هەر بۆیە لەوانەیە کە ترامپ پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە کوردەکان کەم بکاتەوە یان کۆتایی پێ بهێنێت کە ئەوە بۆ خۆی شکستێکی گەورە بۆ کوردەکانە.
ئەگەرچی ئێستا تورکیا حەزی ئەوەیە کە پرسی کورد چارەسەر بکات بەڵام ئەگەری هەیە چاوەڕوان بێت و ببینێت کە حکومەتی نوێی ئەمریکا و ترامپ لەسەر ئەو بابەتانەی کە راستەوخۆ بۆ تورکیا گرینگن، چ ڕوانگەیەکی هەیە و چ هەوڵێک دەدات. ئەگەر ترامپ هێزەکانی لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە و پێوەندی لەگەل کوردەکان بپچڕێنێت و خۆی لە تورکیا نزیک بکاتەوە، لەوانەیە ئەردۆغانیش زۆر پەلەی نەبێت کە درێژە بداتە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ کورد.
Your Comment