بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستانی سوپای ئازادی سووریا سەرەڕای ئاگربڕی ڕاگەیێندراو، بە پاڵپشتی ئاسمانی تورکیا هەمدیسان هێرشیان کردە سەر سێ بەرەی جۆراوجۆر لە هاوێری بەنداوی تەشرین و لە باشووری کۆبانی و لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە تێهەڵچوون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی هێرشێکی قورسیان کردۆتە سەر هاوێری بەنداوی تەشرین و پردی قەرەقوزاق و بە تانک و زرێپۆشەوە هەوڵی پێشڕەوی بەرەو باشووری کۆبانی دەدەن.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەسندکرانی ئاگربڕ لە نێوان هەسەدە و هێزە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا بە ناوبژیگەری ئەمریکا هەواڵی دابوو.
Your Comment