AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢١ ٠٩:٠٦

ڕاست و درۆی زیندانی "سەیدنایا"ی سووریا

ڕاست و درۆی زیندانی "سەیدنایا"ی سووریا

دەستگیریی دژبەران لە سەردەمی بەشار ئەسەد ئەگەرچی راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەلام ئاستی دەنگۆکان لەبارەی زیندانە تۆقێنەرەکانی ئەو وڵاتە، ئاماژەن بۆ بوونی ئامانجگەلێکی مەترسیدار لە پشت پەردەی ئەو هەوڵانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هاوکاتی ڕووخانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و هاتنە سەرکاری تیرۆریستان لەو وڵایە، هەواڵ و ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی پشت پەردەی دەسەڵاتی ئەسەدەکان وەک وێنەگەلێک لە دارایی و خانوو و ئۆتۆمبیلە کەسێنییەکانی بەشار ئەسەد و زیندانەکانی سووریا بڵاو بۆتەوە. یەکێک لە گرنگترین ئەو باسانەی ئەمڕۆ سەردێری سەرجاوەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی زیندانی ناوەندی شاری دیمەشق ناسراو بە زیندانی "سەیدنایا"یە کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی ٨ی دیسامبێر لە لایەن تیرۆریستانەوە دەستی بەسەردا گیرا و هەموو زیندانییەکانی ئازاد کران.

زیندانی سەیدنایا لە کوێیە؟

زیندانی سەیدنایا لە مەودای ٣٠ کیلۆمەتریی باکووری دیمەشقە و لە ساڵی ١٩٨٧دا چێکراوە. ئەم زیندانە بە شێوەی سێ‌سووچی داڕێژراوە و دوو بەشی هەیە. بەشی یەکەم ناسراو بە بینای سوور شوێنی زیندانە سیاسی و مەدەنییەکان و بەشی دووەم کە بە بینای سپی دەیناسن، تایبەتە بە زیندانیانی سەربازی.

ئەم زیندانە لە ژێر چاودێریی پۆلیسی ئەمنی گشتیی سووریای سەر بە وەزارەتی بەرگرییە و بەتایبەت پاش ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١١ و تەشەنەی چالاکیی تیرۆریستان لە سووریا، هەڵسوکەوتی توندئاژۆیانە لەگەڵ زیندانییەکان ئەنجام دراوە. هەندێک لە کەسانی قۆڵبەست‌کراوەی ئەم زیندانە دەگێڕنەوە کە چەندین مانگ بەبێ دادگایی لەم زیندانە ڕاگیراون.

سەیدنایا یەکێکە لە پتەوترین و تۆکمەترین زیندانە سەربازییەکانی دەوڵەتی سووریا کە دەنگۆیەکی زۆر لەبارەوە بڵاو بۆتەوە و میدیاگەلی دژبەری دەوڵەت بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧، ناوم "کوشتارگەی مرۆیی"ـیان لێ ناوە. سەیدنایا هەروەها زیندانی سووریشی پێ دەوترێت؛ چونکە دژبەران لایان وایە کە پاش ڕووداوەکانی دەیەیەک لەوە پێش، خوێنێکی زۆری تێدا ڕژاوە.

پشت پەردەی دەنگۆکان

هەڵسوکەوتی تەندئاژۆیانە لە زیندانەکانی سووریا و ئەشکەنجەی دژبەرانی دەوڵەت، ئەگەرچی ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام بەشێکی زۆری زیندانییەکانی سەیدنایا لە هاوبیرانی گڕوپە تیرۆریستییەکانن کە لەمدواییەدا دیمەشقیان گرتۆتە بندەست. ئەم کەسانە کە لە گرووپەکانی داعش و بەرەی نوسرەی پێشوو و تەحریرولشام ئێستادا ئەندام بوونە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا جەنایەتێکی زۆریان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە سووریادا ئەنجام داوە.

لە هەرواهوریای گۆڕانی سەروەریی سووریا، هەندێک زیندانیی پێشوو بە ئامانجی جۆراوجۆر و لەوان بەرجستەکردنەوەی چالاکی و شەڕەکانیان لە دژی دەولەتی بەشار ئەسەد و وەرگرتنی پشک لە کێکی سەروەریی نوێ، دەستیان داوەتە گەورەکردنەوەی ئەشکەنجەکان لەو زیندانە و بوونی بەندگەلێکی نهێنی لەوێدا. یەکێک لە گرنگترینی ئەو دەنگۆیانە پەیوەستە بە بوونی دەرگایەکی نهێنی لە چێشت‌خانەی زیندان بۆ ژێرزەوینییەکە کە دەگاتە بینای سوور و ١٠ نهۆم ژێرزەوینی بە سەدان زیندانی لە خۆ دەگرێت!

ئەم پاگەندەیە کە زۆرتر وەک ئەفسانە دەچێت، لە کاتێکدا ورووژاوە کە گەڕانی هێزەکانی بەرگری مەدەنی بۆ دۆزینەوەی ئاوەها شوێنێک بێ‌ئەنجام بووە و لە بنەڕەتەوە بوونی ئاوەها بەندگەلێکیان لەو زیندانەدا وەدرۆ خستۆتەوە.

کەناڵی "العربیه" وەک یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکابنی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە نادروستانە، هەر لەو پێناوەدا لە فەیس‌بووکی خۆیدا ئیدعای کردووە کە دەیان زیندانی نهێنی لە سووریادا هەن کە هێشتا نەناسراون و نەدۆزراونەتەوە؛ بابەتێک کە خود گرووپە زاڵبووەکان بە سەر سووریادا ڕەتیان کردۆتەوە و دامودەزگای بەرگری مەدەنی سووریاش ڕایگەیاندوە کە ئۆپەراسیۆنی دۆزینەوەی زیندانییە شیمانەییەکان لە بەندە ژێرزەوینییەکانی زیندانی سەیدنایا گەیشتۆتە کۆتایی.

ئەو ناوەندە جەختی لەوەش کردووە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی بوونی زیندانگەلێکی نهێنی لە زیندانی سەیدنایادا لە ئارادا نییە.

هاوکات گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام داوای لە خەڵکی کردووە کە گوێ نەدەنە هەواڵە درۆینەکان لەبارەی بوونی زیندانی نهێنی یان ژێرزەوینی.

لەو ڕووەوە دەردەکەوێت کە "العربیه" بەبێ ناوبردن لە هیچ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو و تەنانەت کەسێکی دیار، خەریکی شانتاژی پاگەندەیی بۆ سەرقاڵ‌كردنی خەڵکە. تەنانەت ئەو گرتە ڤیدئۆییانە لە بوونی چاڵاوگەلی ژێرزەوینی لەو زیندانە کە بەشێکیان لە لایەن کەناڵی سی‌ئێن‌ئێن‌ـەوە بڵاو بوونەتەوە و بە زمانێکی سۆزدارانەوە باس لە تۆقین و ترسانی کەسێک دەکات کە لە لایەن هێزەکانی دژی دەوڵەت ڕزگار کراوە، پاش پێوشوێن‌گرتنی میدیایی دەرکەوت کە گرتەیەکی ساختەچییە و لە پۆستێکی کەناڵی تیک‌تاکەوە وەرگیراوە و خود سازێنەری گرتەکە ئاماژەی بە ساختەیی‌بوونی کردووە و ڕێکخراوی ئینتێرنێتی مێتاش ڕایگەیاندووە کە ئەو گرتەیە بە یارمەتی هۆشی زیرەکی دەسکرد دروست کراوە.

ئامانجەکانی پشت بڵاوکردنەوەی دەنگۆکان

ئەگەرچی لەگەڵ گۆڕانی هەر ڕژیمێکی سیاسی، بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە ئاساییە و ڕای‌گشتی بەهایەکی تایبەتی دەدات بە پشت‌ پەردەی هەڵسوکەوتەکانی دەسەڵاتی ڕابردوو، بەلام ئاراستەی ئەم دەنگۆیانە و ئاساتی باڵایان و شوناسی میدیاگەلی پەرەپێدەری، نیشاندەری ئامانجێکی ڕێکخراوە لە پشت ئەو هەوڵانەیە.

لە کاتێکدا کە تیرۆریستانی زاڵ بە سەر دیمەشق خۆیان بە "ڕەوتگەلی جیهادی ئیسلام‌گەرا" دەناسێنن، بەلام هیچ جموجۆڵێک تەنیا بە شێوەی زارەکی لەو ڕەوتانە هەمبەر بە دەستدرێژکاریی ڕژیمی زایۆنی نابینین و تەنانەت بە شێوەی وێڕاییش ئامادەبوونی سەربازانی زایۆنی کە تا نزیکییەکانی دیمەشق هاتوون، ئیدانە ناکەن، ڕای گشتی هەست بە جۆرێک دژوازی لە پەیڤ و کرداری ئەو گرووپانە دەکات. کەواتە پێویستە بۆ بەچەاوشەبردنی ڕای گشتی هەمبەر بە جم،وجۆڵی زایۆنییەکان پەنا بۆ وەڕێخستنی شانتازی پاگەندەیی ببەن.

News ID 53079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha