AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٢ ٠٩:١٩

سەردار سەلامی: هێزەکانی سپا دوایین کەس بوون کە سووریایان بەجێهێشت

سەردار سەلامی: هێزەکانی سپا دوایین کەس بوون کە سووریایان بەجێهێشت

فەرماندەی گشتی سپا بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی ئێمە دوایین کەسانێک بوون کە سووریایان بەجێهێشت، وتی: لۆژیک نەبوو هەموو سپا و بەسیج بە وڵاتێکی دیکەوە بگلێنین کە ئەرتەشەکەی دەستەوسان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لەکۆڕی فەرماندەکانی سپا و لە شی کردنەوەی هۆکار و ئاسەوارەکانی ڕووداوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم دواییە لە سووریا ڕایگەیاند: سیستەمی سووریا لە سەردەمی دەسەلاتداری بنەماڵەی ئەسەد ڕوانگەیەکی تایبەتی هەبوو بۆ نموونە دژی زایۆنیسم بوو و بەردەوام لە بەرانبەر ئەمریکا دەوەستایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە کێشە بنەڕەتییەکانی ڕۆژاوا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سێ بابەتی بنەمایی واتا نەبوونی دزەی مەعنەوی لە ناوچەکە، سنووردار کردنەوەی توانی مووشەکی و لەنوبردنی تەکنۆلۆژیا و توانایی ئەتۆمی ئێرانە.

سەلامی درێژەی دا: ئێستاش تەکفیرییەکان لە راستیدا مۆدێلی ڕۆژاوایی لە بەرانبەر دزەی ئێرانن و بە دروشمی کوشتنی شیعەکانەوە هاتوون.

سەرلەشکەر سەلامی جەختی کرد: بەرەنگار بوونەوەی تەکفیری خزمەتێکی گەورە بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو مرۆڤایەتی بوو و ئەگەر حاج قاسم لە ئەو شەرەدا نەبوایە هەموو ئەو دەفرایەتیانە کە هەبوو بەکار نەدەهات.

فەرماندەی گشتی سپا وتیشی: ئێمە لە ماوەی 13 ساڵدا هەوڵمان دا حزبوڵڵا و بەرخۆدانی فەلەستین لە خۆمان سەربەخۆ بکەینەوە. زۆر کەس وادەزانن کە ئێمە لە بەرانبەر هێرشی ئیسرائیلییەکاندا هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە بەڵام راستی ئەوە نییە و هیچ هێرشێکمان بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە.

هەروەها درێژەی دا: هەندێک کەس چاوەڕوان بوونی ئێمە لە جیاتی ئەرتەشی سوورریا دەبوایە شەڕمان بکردبا. ئایا ئەوە لۆژیک بوو کە هەموو سپا و بەسیج بە ئەو وڵاتەوە بگلێنین لە حاڵێكدا کە ئەرتەشەکەی تەماشاچی بوون؟ لەلایەکی تریشەوە هەموو ڕێگاکانی پێوەندی نێوان ئێمە و سووریایان داخستبوو و بەردەوام ئێمە هەوڵمان دەدا ئەوەی کە لە دەستمان دێت ئەنجامی بدەین.

سەلامی بە ئاماژە ئەوەی کە ئێمە ئەبێ ڕاستییەکانی سووریا قبووڵ بکەین، زیادی کرد: ئێمە دەڕوانینە ڕاستییەکاندا و بە پێی ڕاستییەکان کردەوە دەنوێنین.

فەرماندەی سپا جەختیشی کرد کە ئێمە بە شانازییەوە دەڵێین کە دوایین کەسانێک کە سووریایان بەجێهێشت سپاییەکان بوون،

News ID 53099

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha