بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن هانی زادە کارناسی پرسەکانی ناوچەکە ، نسیبەت بە دۆخی ئێستای ناوچە ڕایگەیاند: هێرشی لەناکاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی تەحریرولشام و گرووپەکانی دیکە بۆ سەر شاری حەلەب لە سووریا و داگیر کردنی بەشێکی گرینگ لە ئەو شارە ستراتیژیکەی لە چوارچێوەی گەڵاڵەی نوێی ئەمریکی-زایۆنی بە هاوکاری تورکیا شرۆڤە دەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو گرووپانە لەلایەن تورکیاوە لە ئیدلب پەروەردە کراون.هەروەها وتیشی : تورکیا گرووپەکانی تەحریرولشام، نوورەدین زەنکی ناسراو بە ئازاد و بەرەی ئازادیبەخشی لە ژێر چاوەدێری ئەفسەرەکانی مووساد و ڕێکخراوی سیا لە ئیدلب پەەروەردە کردووە و بە پێی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و شکستی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە، قۆناغی نوێی لەناوبردنی گرینگترین بەرەی بەرخۆدان واتا سووریا بە یارمەتی تورکیا، ئەمریکا و ئیسرائیل گیراوەتە پێش.
تیرۆریستەکان بە تەمان دیمەش داگیر بکەن
هاندی زادە وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان ئێستا بە یارمەتی ئەمریکا و ئیسرائیل حەلەبیان داگیر کردووە بەتەمان بەرەو شاری حەما و پاشان دیمەش بچنە پێشەوە و ئەوەی کە لە ئەفغانستان ڕووی دا(هاتنەوەی تاڵەبان). لە سووریا جێبەجێ بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئامانج ئەوەیە کە ئەو گرووپانە بەرەو دیمەشق بچن و دەوڵەتی بەشار ئەسەد لەناوببەن و دەوڵەتێک بە ناوی خۆیانەوە پێک بهێنن و بەرخۆدان لە سووریا تێکبشکێنن.
ئەو شرۆڤەکارە پرسەکانی ناوچەکە بۆ هاتنە دی ئامانجی ئیسرائیل لە سووریای گەڵاڵەیەکی مەترسیدا وەسف کرد و درێژەی دا: بە پێی بوونی ئێران و ئەو خاڵە کە ئێران قووڵایی ستراتیژیکی سووریایە و سووریاش قووڵایی سترتایژیکی کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار، لەناوچووی سووریا و نائەمنی بۆ بەرەی بەرخۆدان خەسارێکی قورسە چونکوو سووریا ئاڵقەی پێوەندی باکوور و باشووری بەرخۆدانە.
ناوبراو تێگەییشتن لە هەستیار بوونی ناوچەکە و دۆخی سووریا لەلایەن ئێرانی گرینگ وەسف کرد و زیادی کرد: سووریا ڕۆڵی کاریگەری لە بەرەی بەرخۆدان هەبوو و کۆماری ئیسلامی بە پێی هەستیار بوونی دۆخەکە بە هەموو توانەوە بە هاوکاری هێزەکانی فاتمیون و حەیدەریون چووتە هانای دەوڵەتی سووریاوە و بەزووی حەلەب ڕزگار دەکات.
ڕوانینی وڵاتانی عەرەبی بە سووریا عەشیرەییە
هانی زادە هەروەها وتی: بەداخەوە وڵاتانی عەرەبی هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی سووریا نادەن؛ نەک هەر هیچ هەوڵێک لە ئەو بارەوە نادەین بەڵکوو لە کاول کردنی سووریا لە ماوەی 13 مانگدا زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هاوکاریان هەبوو؛ ڕوانگەی ئەوان بە دەوڵەتی سووریا بەتواوەتی ڕوانگەیەکی عەشیرەییە و ئامانجیان دەوڵەتی عەلەوی لە سووریا و جێگیر کردنی دەوڵەتێکی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە سووریایە.
ترامپ ئاشتی ئابراهام زیندوو دەکاتەوە
ئەو شۆرڤەکارەی پرسەکانی ناوچەکە ئاماژەی دایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و وتی: ئەبێ ببینین ترامپ بە هاتنی بۆ کۆشکی سپی چ سیاسەتێک هاوپەیوەند بە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس دەگرێتە بەر، بەدڵنیاییەوە دۆناڵد ترامۆ گەڵاڵەی ئاشتی ئابراهام جارێکی دیکە دەبووژێنێتەوە و گوشار دەخاتە سەر وڵاتانی عەرەبی کە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
Your Comment