بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستبەجێ تورکیا لەشکەرکێشی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریای دەست پێکردەوە.
زۆربەی توێژینگە جیهانییەکان لەسەر چاولێکردنی ئەردۆغان لە دۆخی سووریا وەکوو هەلێک، بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی کوردەکان لە ڕێگای تیرۆریستەکانی سەر بە خۆیەوە ، هاوڕان.
ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە نوێترین شرۆڤەی خۆیدا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هەوڵی تورکیا بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریای سڕینەوەی بوونی سیاسی و سەربازی کوردی سووریا وەسف کردووە.
سینان جیدی لێکۆڵەری باڵای بواری تورکیا لە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە ئەو بارەوە وتی: ئێستا کە چاوی هەموو جیهان لە سووریایە، تورکیا بە بەکارهێنانی تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەو وڵاتە خەریکی لەشکەرکێشی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان لە سووریایە. هەوڵی تورکیا بۆ لەناوبردنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان و کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی ئەو وڵاتەیە. ناوبراو پێی وایە کە سووریا بە بێ بە فەرمی ناساندنی بوونی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕەنگی ئاسایش بە خۆیەوە نابینێت.
هەروەها سێس فرانتزمەن، لە ئەو بارەوە جەخت دەکات کە ئەردۆغان بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت بۆ لەناوبردنی کوردەکان. بەڵام بە بێ لەبەرچاوگرتنی بوونی کوردەکان ، تەنانەت ڕووخانی بەشار ئەسەدیش ئاسایش ناهێنێتە سووریا. فرانتزمەن پێی وایە کە ئەمریکا دەتوانێت بە پاڵپشتی لە کوردەکان ڕێگری بکات لە ئاڵۆزتر کردنی دۆخی سووریا لەلایەن تورکیاوە.
گۆڤاری بەناوبانگی ئێکۆنۆمیستیش پێی وایە کە کوردی سووریا بە ڕووخانی بەشار ئەسەد، لەگەڵ گوشار و گۆشەگیری زیاتر بەرەوڕوو دەبنەوە.
جۆ یانگ بەرپرسی توێژینگەی دیپلۆماسی و بازرگانی زانکۆی کێنتاکی ئەمریکاش وتوویە کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی تورکیا لە دەستێوەردانی سەربازی لە سووریا، ڕەخساندنی هەلی گونجاو بۆ لەناوبردنی شوناسی سیاسی کوردی لە سووریایە.
Your Comment