AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١ ١٢:٢٠

ئەردۆغان بۆچی پەیوەندی بە ئۆجالانەوە کرد

ئەردۆغان بۆچی پەیوەندی بە ئۆجالانەوە کرد

دەوڵەتی تورکیا خەریکی ناردنی سیگناڵی ناڕوون بۆ کوردەکانە. شرۆڤەکاران لە شرۆڤەی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا نیسبەت بە پرسی کورد وتوویانە دەوڵەتی ئێستای تورکیا پێویستی بە دەنگی نوێنەرانی کورد بۆ گۆڕینی دەستوور و دروست کردنی درز لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیاری دەوڵەت باخچەلی بۆ ئاشتی کورد و حکومت بە هاتنی ئۆجالان بۆ پەرلەمانی تورکیا و ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بابەتێکی گەرم و بەربڵاوی خستووەتە ڕێ لە نێو مێدیاکاندا.

ئێستا ئەو دوو فاقەییە لە نێوان هەڵسوکەوتی حکومەت و قسەکردنیدا بووەتە هۆی پرسیاری خەڵک کە بۆچی باخچەلی و ئەردۆغان هاوکات لە پاڵ لەکار لابردنی سیاسەتوانانی کوردی هەڵبژێردراوی خەڵک، بەدوای نزیک بوونەوە بە ئۆجالانن؟
چاوەدێران پێیان وایە کە ئەو ڕووداوە نیشانی دەدات کە ئەردۆغان دووبارە لە بیری بە سەرۆک کۆمار بوونەوەی تورکیا لە خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەیە.
بەم حاڵەوە بۆ هەموار کردنی ڕێگای هەڵبژاردنی دووبارەی ئەردۆغان، چاکسازی لە دەستوور بۆ خولی چوارەمی سەرۆک کۆماری پێویستە. ئەردۆغان ئێستا ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی نیە بۆ دەنگدان بە چاکسازی دەستوور.
شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەردۆغان دەیەوێت بە پێدانی خاڵێکی کەم بە کوردەکان لەوانە داشکانی سزای ئۆجالان یان ئەوپەڕی خانەنشین کردنی لە بەرانبەریدا دەنگی کوردەکان لەوانە دەم پارتی وەربگرێت بۆ گۆڕینی دەستوور و هەروەها پەکەکەش هەڵبوەشێنێتەوە.
جگە لە ئەوانەش ئاوەها کارێک دەتوانێت درز بخاتە نێو ئۆپۆزیسیۆنەوە.
کەسانی دیکە وەکوو ئارەزوو یەڵماز کارناسی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی هەولێر پێی وایە کە هۆکاری دیکە هەیە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە تورکیا.
ناوبراو یەکێک لە هۆکارەکانی دۆخی ناسەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و سووریا لە ساڵی ٢٠٢٦ وەسف دەکات.
ئەردۆغان دەیەوێت پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگۆڕێت و بەرزی بکاتەوە.
ئەردۆغان لە سەرەتاکانی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە بە زوویی درز ئەمنییەتییەکانی باشوور دادەخات.
ئەوە نیشاندەری دەسپێکی خولێکی نوێ لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا و عێراقە.
ئارەزوو یەڵماز لە ئەو بارەوە دەڵێت هۆکارێکی هۆکارێکیان نیە بۆ نیگەرانی لە داهاتوو چونکوو دۆخی ئێستا بۆ ئەوان لە دەستوور سەقامگیر و نەگۆڕە.
News ID 52780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha