AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٢ ١٤:٥٨

زانیاری نهێنی لە پیلانی تورکیا و ئینگلیز بۆ ڕووخاندنی ئەسەد

زانیاری نهێنی لە پیلانی تورکیا و ئینگلیز بۆ ڕووخاندنی ئەسەد

ئەنجومەنی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ڕووداوەکانی سووریا کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا دەرکرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە:

1. ئەوەی کە لە سووریا ڕووی دا، نەکگۆڕانکارییەکی بێ پیلان بەڵکوو ئەنجامی گەڵاڵەی ئینگلیزی بە بەشداری ئیتلاعاتی ناتۆ و ئیسرائیل بوو.

2. ئەوان بە ئاوەژۆ کەڵکەوەرگرتن لە سەرقاڵ بوونی بەرخۆدان بە پشتیوانی لە غەززەوە، ژووری ئۆپراسیۆنی تورکیایان پێک هێنا و بە بەکارهێنانی مانگیلە و درۆنی ناسینەوە، جووڵەی هێز و ناوەندەکانیان چاوەدێری کرد تا بەرنامەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

3. هەمان ژوور، لە ئێستادا بە ڕێبەرایەتی بریتانیاییەکان بۆ هەوڵی خراپکارانە لە عێراقیش چالاک بووەتەوە؛ بەڵام ئەم جارە لە بەغدا نەک لە دەرەوەی سنوورەکان.

4. نابێت فریو بخۆین و لە ناوەندی ڕاستەقینەی مەترسییەکان لە پێتەخت، ناوەند، باشوور، ناوچە ڕۆژاوایی و باکوورییەکانی وڵات بێ خەبەر بین، چونکوو لە ئەو گەڵاڵەیەدا لە نێوان هەر یەکە لە ئەو خاڵانە، ڕۆڵ دابەش کراوە.

5. سنوورەکان ئەمن بکەنەوە و دوور نەکەونەوە لە سەرچاوەی مەترسییەکان؛ ئەو کات کەسانێک دەبینن کە بەدوای دابەش کردنی عێراقن.

6.چاوەدێران باش دەزانن کە ئیسرائیل لە باتی پاڵپشتی خۆی لە ئەو گەڵاڵە، چ دەستکەوتێکی بەدەست هێنا؛ ئەو هەلەی بۆ ڕەخسا کە دزە بکاتە نێو سووریاوە و بەستێنی دابەش کردن بۆ داگیر کردنی بەشێک لە خاکی سووریا ڕەخساند. بۆیە پێش لە ڕوودانی کارەسات هەوڵێك بدرێت.


News ID 53102

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha