بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: دەیڤید لمی وەزیری دەرەوەی بریتانیا، کە خوێندکاری بواری مافە بەڵام لە بواری پاساودانی جەنایەتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیلدا ئیش دەکات و پاگەندە دەکات ملیۆنان فەلەستینی ئەبێ بکوژرێن تا بتوانرێت وەکوو کۆمەڵکوژی ناوی لێببرێت و هەر بۆیە هەواڵنێری مافی مرۆڤی فەلەستینی وەکوو نکۆڵی کەری کۆمەڵکوژی ناولێبرد، ناوبراو کە دەوڵەتەکەی بەشداری بەردەوامی لە لەناوبردنی ئیستعماری فەلەستین هەبووە، لەم دواییەدا لە مەجلیسی ئەو وڵاتە هاوپەیوەند بە دۆخی سووریا وتوویە کە لە راستیدا نسیبەت بە خوێنڕشتن لەوێ شادی دەربڕیوە.
قسەکانی ئەو نمانەی راستەقینەی پێچەوانە کردنەوەی راستییەکانە.
ئەبێ لە بەڕێز لمی پرسیار بکرێت چەند ئەوەندە زیاتر لە چوار ملیار پۆندێک کە پاگەندە دەکات دەوڵەتی بریتانیا بۆ قەیرانی سووریای خەرج کردووە لە ڕاستیدا بۆ بەردەوام بوونی قەیران خەرج کراوە؟ ئەکتەرگەلێک وەکوو بریتانیا کە هۆکاری پێکهێنانی داعش لە سووریا و عێڕاق بوون دەستیان بە خوێنی خەڵکی سووریا سوورە. هەر ئێستا خەڵکی سووریا بە چەکی پێشکەش کراوی بریتانیا و ئیسرائیل خەریکی کوشتوبڕی خەڵکن و ژیرخانەکانیان خەریکە لەناو دەچێت.
لە ڕاستیدا هۆی بێ ئابڕوویی و شەرمە، تەنانەت بۆ وڵاتێک کە پێشینەیەکی دوور و درێژی لە ڕەشترین جۆری ئیستعمار و کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی خۆجەیی لە ناوچە جیاجیاکانی هەیە.
Your Comment