بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی پارتی بەجێهێشت.
ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی لەکاتی هاتنە دەرەوەیدا بە ڕۆژنامەنوسانی وت: یەکێتی وا بە بێ دەنگی نامێنێتەوە و لەمەودوا ھەر شتێک ڕووبدات یەکێتی وەک خۆی وەڵامی دەداتەوە.
لە وەڵامی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە نزیکیان لەگەڵ پارتی بافڵ تاڵەبانی بە نیگەرانییەوە رایگەیاند: "لەوە دەچێت لەیەکەوە نزیکبین؟" پاشان بە تووڕەییەوە مەکتەبی سیاسی پارتی بەجێهێشت
Your Comment